" type="text/css" > Skip to main content

بەشی دووەم
لە ئینگلیزییەوە ژووری وەرگێران

چوارەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات: لەکاتی لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی موزیک، زانایانی فیزیۆلۆژی Daniel J. Levitin و Mona Lisa Chanda بۆیان دەرکەوت کە گوێگرتن لە موزیک و ژەنینی ئامێرێک سیستەمی بەرگری زیاد دەکات. ئەم چالاکییانە دەبنە هۆی دروستکردنی دژەتەنی بەرگری گڵۆبۆلین-A. Immunoglobulin-A خانەیەکی بکوژی سروشتییە، کە ڤایرۆسەکان دەکوژێت. ئەگەر دەستتکرد بە هەستکردن بە کاریگەری سەرمابوون و کەش وهەوا، تەنها ئەو گیتارە هەڵبگرە و دەست بکە بە ژەنینی!

پێنجەم: تواناکانی بەڕێوەبردنی کات زیاد دەکات زیادکردنی فێربوونی ئامێرێک بۆ خشتەی کارێکی پێشتر سەرقاڵی دەتوانێت چالاک بێت، بە تایبەت ئەگەر بتەوێت ببیتە ژەنیارێکی پێشکەوتوو. ئارەزووی باشتربوون یارمەتیت دەدات لە ڕۆژە سەرقاڵییەکەتدا بە شێوەیەکی پراکتیکی بەرنامە دابنێیت. هەروەها فێری کارامەیی ژیان دەبیت کە چۆن کاتێکی کەمتر بەفیڕۆ بدەیت و کاتەکانت بە ژیرانە بەکاربهێنیت. لەبری ئەوەی سەیری دۆڕاندنی یارییەک بکەیت (دیسانەوە)، بەم زووانە سەرنجت لەسەر فێربوونی چۆنیەتی ئامێرێکدا کۆبکەرەوە.

شەشەم: تێگەیشتنی سۆزداری زیاد دەکات ‎لە ساڵی ٢٠٠٩ گۆڤاری زانستی ئەوروپی لێکۆڵینەوەی لە پەیوەندی نێوان ڕاهێنانی موزیک و پرۆسێسکردنی هەستی دەنگی کرد. بۆیان دەرکەوت ئەوانەی لە ڕووی موزیکییەوە ڕاهێنراون باشتر هەستەکانی دەنگیان دەستنیشان کردووە. ئەمەش مانای هەیە چونکە زۆر “هەست” هەیە کە لە ڕێگەی موزیکەوە دەگوازرێتەوە. بۆ نموونە وروژاندن لە ڕێگەی داینامیکیەکانەوە بەرهەم دێت، کە وردە وردە دەنگیان بەرزتر و بەرزتر دەبێتەوە.
دیارە بەرکەوتن بەم جیاوازییە تۆناڵییە لە موزیک دەتوانێت یارمەتیت بدات نەک تەنها هەستەکانی موزیک، بەڵکو هەستەکانی پشت قسەکانی خەڵک دەستنیشان بکەیت.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.