" type="text/css" > Skip to main content

توانا حەمە

‎موزیکناس: دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات. لە هەمان کاتدا یەکەمین دیجیتاڵ میدیایی موزیکییە کە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی بەرهەمەکانی دروست دەکات و لەلایەن کەسانی ئەکادیمی موزیکییەوە بە ڕێوە دەبرێت.

موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. لە ماڵپەڕ و پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵمیدیادا بەرھەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات و نوسینگەی سەرەکی لە سلێمانییە.

لە هەمان کاتدا یەکەمین دیجیتاڵ میدیایی موزیکییە کە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی بەرهەمەکانی دروست دەکات و لەلایەن کەسانی ئەکادیمی موزیکییەوە بە ڕێوە دەبرێت.

‎لەگەڵ ئەوەی قازانج نەویستە، بەڵام دەکرێت لە ئایندەدا پشت بە پاڵپشتی و هاوکاری ڕێکخراوەکان و ئەو لایەنانە ببەستێت کە (پاڵپشتی دارایی وەک ئامانجێکی گشتی پێشکەشی دەکەن)، بەڵام سەرجەم داهاتەکانی بۆ (گەشەپێدانی زیاتری بواری موزیک و خودی دیجیتاڵ میدیاکە بەکار دەبرێت) لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا ھەوڵێکی تاکەکەسییە و تەنھا لەلایەن دامەزرێنەر (ئێتنۆمیوزیکۆلۆجییست: توانا حەمە و دەلتا موزیکەوە خاوەندارێتی دەکرێت و ھیچ کەس و لایەنێکی دیکە پاڵپشتی ناکات.

موزیکناس بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیدا بە شێوازێکی ئەکادیمی و ڕەخنەگرانە کار دەکات و خۆی بە هیچ چوارچێوەیەکی تایبەتی نابەستێتەوە و بە دیدێکی جیهانی لە پرۆسەی موزیک و گۆرانی دەڕوانێت.

 

بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی، ڕێکلامکردن و ھەر زانیارییەکی دیکە پەیوەندی بکە بە:

ئیمەیل: [email protected]
ژمارە مۆبایل: 07718318485
ژمارەی بانکی: