ئاماده‌كردن و وه‌رگیرانى: عادل محمد كریم بەشی یەکەم
هونه‌رمه‌ندى ئه‌ڵمانی ریتشارد شتراوس له‌مانگى 6ی ساڵى 1864 له شاری میوشنی ئه‌ڵمانیادا له‌دایكبووه. باوكى شتراوس ژه‌نیارى ئامێری (فرانج هۆرن) بووه، هه‌ربۆیه كاتێك كه باوكى دركیكرد به وهى كه بلیمه‌تى هونه‌رى مۆسیقا له كوڕه‌كه‌یدا هه‌یه، هه‌ر زوو ده‌ستیكرد به په‌روه‌رده‌كردنى ریتشاردی كوڕی، كه‌واته شتراوس له‌ناو كه‌شێكی هونه‌ریدا په‌روه‌ره‌ده بووه ، هه‌ربۆیه شتراوس له چه‌ند روویه‌كه‌وه هه‌ستا به دیراسه‌كردن و گرنگیدان به موزیک له‌وانه (گرنگى به‌لایه‌نى ئه‌ده‌بی موزیکی كلاسیك و چێژبینین له‌و موزیکە ، هه‌روه‌ها له ده ساڵیه‌وه وه‌كو ژه‌نیارێك له‌گه‌ڵ تیپی موزیک‌دا به‌شداری ده‌كرد.
شتراوس خوێندنى مێژوو وفهلسهفهى له زانكۆى شاری میونشن ته‌واوكرد، له‌گه‌ڵیشدا به‌رده‌وام بووە له‌سه‌ر فراوانكردنى ئاسۆى رووناكبیری هونه‌رى موزیک و قاڵبوون و قوڵبوونه‌وه‌ى له (زانست و شێوه‌و ناوه‌رۆك و شێواز و رێگاكانى ئه‌دای ئامێر و چڕینی گۆرانى). سه‌ره‌تاى رابه‌رێتى ئۆركسترای له‌شاری (مێنتگنی ) بوو، دواى وه‌رگرتنى راهێنان له‌سه‌رده‌ستى (بیلۆف) رابه‌رى ئۆركسترای شاره‌كه، دواى ئه‌م شاره‌ش شاری میونشن و دواتریش بوو به‌رابه‌رى ئۆركسترا له‌شاری به‌رلین، بیست ساڵێك له سه رئه‌م كاره‌ی به‌رده‌وام بوو، دواتر كرا به به‌رێوه‌به‌رى خانه‌ى ئۆپێراى لهڤێیهنا و لێره‌ش (5) ساڵێك له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ى مایه‌وه.
ئه‌وه‌ى كه تێبینى كراوه ئه وشارانهى كه شتراوسى تیادا دەمایهوه بۆكارى هونه‌رى له‌و ماوه‌یه دا ئه و شاره چالاكی هونه‌ری و گه شه كردن و نوێكاری و بوژاندنه‌وه‌ى هونه‌رى موزیکی به‌خۆیه‌وه دەدیت.
هونه‌رمه‌ند به درێژاى ژیانى تا كۆچی دوایكرد (له‌ساڵى 1949ز له‌شاری كارمیشى ئه‌لمانی ) له‌سه‌ر ئه‌م ستایله‌ى مایه‌وه، له رێكخستن و به‌رێوه‌بردنى كار و خانه‌ى ئۆپرا و له‌گه‌ڵیشدا وه‌ك رابه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو مایەوە.
شێوازى كار‌و به رههمه هونه رییه كانى رێتشارد شتراوس:
له كۆتایی چاره‌كى سه‌ده‌ى نۆزه‌ده‌دا ره‌وتى رێبازى هونه‌رى موزیک به‌ره‌و هه مه
لایه‌نی و به‌ربڵاوى و جۆرێك له ناڕێكی هه‌نگاوینا، بهرهوههڵوهشاندنهوه و تێكدانى بنه‌ما هونه‌ریه كانى سەردەمی رۆمانتیكی هه‌نگاویان هه‌ڵنا، ئه‌و بنه‌ماو رێبازانهى كه هه‌ریه‌ك له بهرلویز، لیست و فاگنه‌ر، فێردی، برامز وچایكۆفسكی له سەردەمی رۆمانتیكیدا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد له كاره‌كانیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپادا به گشتى گرنگیدان (به هونه‌رى موزیک نه‌ته‌وه‌یی وكه لهپورى میللی) سه‌رى هه‌ڵدا ، ئه‌گه‌ر ئاستى رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تى كیشوه‌رى ئه‌وروپا له تافی لاوێتی شتراوس لێك بده‌ینه‌وه، بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وا ئه‌ڵمانیا له پێشه‌نگى هه موو وڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپادان و بێ وێنه‌و چاپوكانه ئه‌ڵمانیه‌كان له‌م بوارانه‌دا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه. به‌رلین به‌ناوه‌ندێكی گرنگن و ئاست به‌رزى موزیک داده‌نرێت له‌نێو ناوه‌نده‌كانى تر‌ى ووڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپادا. ئه‌وه‌تا له‌م كاته‌دا ژماره‌ى خانه‌كانى ئۆپرا لهشارهكانى ئه‌ڵمانیادا نزیكه‌ى (120) خانه بوون، كه رۆژانه چالاكیان تیائهنجام ده‌درا، جگه‌له خانه‌كانى ئوپێرا هه‌موو شاره‌كانى ئه‌ڵمانیا خاوه‌نى ئۆركێستراى ئاست به‌رزى زۆر به توانا‌و نایاب بوون، هه‌روه‌ها چه‌ندین جۆر له گروپ و تیپى گۆرانى و كۆراڵى دنیایی و ئاینی و كلێسای هاوچه‌رخ وه‌همه چه‌شن و به‌توانا ى ئاست به‌رزى هونه‌رى ره‌سه‌نى تێدا بوو.
ده‌نگ و سه‌داو نه‌واى گوزه‌ران و پێشكه‌وتن له‌سێ ده‌یه‌مى دواى سه‌ده‌ى پێشووتردا، واته سه‌ده‌ى نۆزده به‌رده‌وام بوو به‌تایبه‌ت ده‌یه‌مى یه‌كه‌م، سه رجهم ئه‌و پێشكه‌وتنانه
(كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و پیشه‌سازی و ئارامگرتن و لهنگرگرتنى رێسا و یاساكۆمهلایهتى و سیاسیه تازه‌و نوێیانه) بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆهونه‌رى موزیک بره‌خسێت ,به‌شێوه‌یه‌ك موزیکی رۆمانتیكی باشترین هونه‌ر بوو، كه ده‌یتوانى گوزارشت له هزر و ئه‌فكاری كۆمه‌ڵگاى نوێ بكات، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى به بۆرجوازى ناوزه‌نده ده‌كرا (له‌راستیشدا هونه‌رى رۆمانتیكی له‌دایكبووى رۆحی بۆرجوازیه‌كان بوو).
دوایش له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا (ئیمپریالیهت بووبه دروشمى سیاسی ئه‌ڵمانیه‌كان) هه‌ر زووش ئه‌م دروشم و بیره تازه‌یه كاری له هونه‌ر كرد به‌تایبه‌ت له‌رووى ناوه‌رۆكی شێوه و شێوازی هونه‌رى موزیک).
سه‌ره‌تاكانى مۆرك و شێوازى ئیمپریالیهت له موزیک دا له كاره‌كانى فاگنهرهوه چه‌كه‌ره‌ى كرد‌و له‌لاى ریتشارد شتراوس( ریتشاردی سێیه‌م) به‌ته‌واوى جێگیركرا و بنجی داكوتا، مێژوو نووسی موزیکی به‌ناوبانگ (لای خێنتریت) به كورتى له‌سه‌ر مهلامیحهكانى موزیک ئیمپریالی له‌لاى ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌ڵێت:
“( گیانى ده‌سه‌ڵات و هێز هێنرایه ناو موزیکەوە ، هه‌روه‌ها روخساری ده‌ره‌كى و دره‌وشاوه و باق و بریقی سیحرى كاره‌كان به‌ره‌و پیشه‌ی بوونى موزیک و هه‌روه‌ها ئاره‌زوو و ئیراده‌ى سه‌ركه‌وتن هه‌بوو به‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانى پیش خۆیان، جگه‌له‌مانه گرنگیان به قه‌به‌یی و گه‌وره‌یی نمایشه‌كان ده‌دا له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت به زۆرى رێژه‌ى ژماره‌ى نمایشكاران). له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتن سه‌رهه‌ڵدانى بۆن و بهرامی مۆسیقای ئیمپریالی له كاره‌كانى شتراوس و به‌هۆى زاڵبوونى لایه‌نى مادی و گرنگی دان به‌گه‌وره‌یی و قه‌به‌یی رووخساری ده‌ره‌كى كاره‌كان ، به‌ڵام خودى شتراوسی هونه‌رمه‌ند پابه‌ندو په‌یوه‌ست بوو به موزیکی راسته‌قینه وهونهرهكهى لهناخیى خۆیدا ده‌نگێكی مات و كپكراو هه‌بوو، ئه‌م ده‌نگه موزیکییە كپكراو ماتانه له‌ژێر ركێفی بلیمه‌تى و ووریایی موزیکی بونیدا بوو، هه‌روا به‌هه‌ده‌رى نه‌ده‌دا. هه‌ربۆیه شتراوسی هونه‌رمه‌ند به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه:-
كه‌سێتیه‌كى زیندوى ساحیره، خۆشی به‌شاره‌ت، له‌ناویا ههڵدهقوڵاو به زیره‌كى و دانایی جیاده‌كرایه‌وه ئه‌و به‌واتا پیاوێكی ئه‌م دنیایه بوو، له رێگه‌ى زمانى موزیکەوە ده‌یتوانى گوزارشت بكات له هه‌مووئه‌و دیاردانه‌ى له ژیانى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌یدا هه‌بون وئه‌وه‌ى ده‌یویست و ده‌یبینى له ژیانى رۆژانه‌ى دا ده‌یبه‌سته‌وه به موزیکەوە.
له‌م كه‌شه سیاسی وكۆمه‌لایه‌تى و رۆشنبیریه گه‌رمه‌ى ئه‌ڵمانیادا، چه‌ند دانهرێكی موزیکی سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكاریك زۆربه‌یان به‌ختی ئه‌وه‌یان نه‌بوو، كه وه‌كو دانهرێكی به‌ناوبانگ له‌ناوه‌نده موزیکییە پێشه‌نگه‌كاندا رۆڵ ببینن.
له‌و هۆكارانه‌ش ئه‌وه‌بوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا دانه‌ره‌كان سه‌رقاڵى هاوسه‌نگیه‌ك بوون له‌نێوان دوو شێواز: له‌كاری موزیکی بنه‌ره‌تى، كه‌ئه‌وانیش له‌لایه‌ك شێوازى ئه‌و دانهرانهبوو كه گرنگیان به گه‌وره‌یی و قه‌باره‌ى ئۆركسترا ده‌دا له‌دواى بیتهۆڤن، واته شوێنپێی بیتهۆڤن كه‌وتبوون. شێوازى دووهه‌میشیان ئه‌وانه‌بوون كه گرنگیان به هونه‌رى ئۆپێراو دراماكان ده‌دا له‌دواى فاگنه‌ر، واته شوێن پێی فاگنه‌ر كه‌وتبوون، هه‌ربۆیه ره‌وتى پێشكه‌وتنى ئه‌ده‌بی موزیکی مه‌نهه‌جی داهێنراو و له ئه‌وروپادا له‌م كاته‌دا زۆر چالاك و خێرابوو، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه‌ناتوانرێت په‌نجه له‌سه‌ر رۆڵى راسته‌قینه‌ى زۆرێك له‌و هونهرمهندانهدابنرێت، كه داهێنانیان كردوه‌و رۆڵیان هه‌بووه له پێشختسنى موزیک نه‌توانراوه ده‌ستنیشانى ئه‌و جوانكاری وزیادانه بكرێت كه خراونه‌ته سه‌ر ره‌وتى مۆسیقای داهێنراوى مه‌نهه‌جی به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه پارێزگاری‌یان له شێوازى موزیکی پێش خۆیان ده‌كرد و له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وام بوون.
هه م‌و ئه‌و رووداو گۆڕانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه تیانه فاكته‌ر و هۆكارى له دایكبونى شێوازى داهێنانى هونه‌رى نوێ بون، (هه‌رله ئه‌داى موزیک و گۆرانى وسه‌ما) و كاردانه‌وه‌ى ئه‌م گۆرانكارییانه له‌لایه‌ن گوێ‌گران و ره‌خنه‌گران و خوێنه‌ران و وه‌رگرتن و قبوڵكردنى زۆربه‌یان.
هه‌ر ئه‌مانه‌ش هۆكارى داپۆشین و شاردنه‌وه‌ى ئه‌و بهرههمانهبوون كه‌له‌سه‌ر رێبازى مه‌نهه‌جی كۆن كاریان ده‌كرد، ریتشارد شتراوس یه‌كێكه له‌و هونه‌مه‌نده ئه‌ڵمانیه ناودارانه‌ى كه‌له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌وه هاتۆته دنیاوه، له‌و دانه‌ره هاوچه‌رخانه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ (شتراوس) دا ژیان و چه‌ندین داهێنان و گۆرانكاری گرنگیان هێنایه كایه برۆكنه‌ر (1824ز)، گۆستاف ماهله‌ر(1860ز)، ماكس ریگهر(1873ز)، له‌گه‌ڵ ئه‌م چوار هونه‌رمه‌نده كهماوهكهیان به‌ماوه‌ى گلۆر بونه‌وه‌ى رۆمانتیكی ئه‌ژمارده‌كرێت، هه‌ندێك دانه‌رى تر هه‌بون كه كاره‌كانیان به گرنگى و بایه‌خه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێن و ههڵدهسهنگێدرێن وه‌كو( جۆزیف یواكیم راف-1822- 1882)، و(جۆزیف رایمبێرگ-1839- 1910)، و (هۆگۆهاینس فتسنهر -1869-1949 ) ,له‌سه‌ره‌تادا كاره‌كانى شتراوس له موزیکی كلاسیكی هونه‌رمه‌ندانى ئه‌ڵمانی برامز ومهندلسۆنهوه سه‌رچاوه‌ى گرت، ئه‌مه‌ش زۆر به ئاشكرا‌و روونى له كۆنشۆرتۆی ئامێری( هۆڕن) له‌سه‌ر په‌یژه‌ى میبیمۆلى گه‌وره ریزبه‌ندى (11) كه‌له‌ساڵى 1872 -1873 دانراوه ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها كۆنشرتۆى كهمانى ریزبه‌ندى (8) كه‌له‌ساڵى (1882) به‌رهه‌م هاتووه، هه‌روه‌ها دانراوێكی بۆ پیانۆ و ئۆركسترا له‌سه‌ر په‌یژه‌ى رێی بچووك كه‌له‌ساڵى (1885) به‌رهه‌م هاتوو، هه‌روه‌ها ههندى َدانراوی تریش له‌وانه سهمفۆنیهكى كه‌له‌سه‌ر په‌یژه‌ى (فای بچووكه) هه‌روه‌ها كۆنشترتۆى كه‌مان و له‌سه‌ر په‌یژه‌ى (رێی بچووك) كۆنشۆرتۆی هۆڕن له‌سه‌ر په‌یژه‌ى ( رێی گه‌وره)و چوارینه‌یه‌كى ژێدار و سۆناتاى چه‌لۆ هه‌ندێ كاری تری. دواى ئه‌م كارانه شتراوس رێبازێكی تر‌ى هونه‌رى گرت لێره‌به‌دواوه په‌یوه‌ست بوو به رێچكه و شێوازى هه‌ریه‌كه له (فرانز لیست و فاگنه‌ر وبهرلیۆز) .
ژماره‌یه‌ك دانراوى له جۆرى گۆرانى و موزیکی هۆڵ و سه‌مفۆنی پۆیم و ئۆپێرا و بالیه‌ى دانا كه‌له رێگه‌ى ئه‌م كارانه‌وه شتراوس به كه‌سێتیه‌كى جیا ده‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت كه په‌یوه‌ست و پابه‌نده به شێوازى رۆمانتیكی پێشوو، ئه‌وه‌ى كه هاوكاریشی بوو بۆ ئه‌م رێچكه هونهریهتازهیهى شتراوس (رۆمانتیكی نوێ) كاریگه‌رى هاوڕێی هونه‌رمه‌ندى موزیکی (ئه‌لیكسانده‌ر رێتهر) بوو، لهدانراوه دیاره‌كانى تر‌ى شتراوس كه‌له‌سه‌ر شێوازى رۆمانتیكی نوێ بون هه‌ندێ (گۆرانى هونه‌رى) بوو، كهلهریزى مۆسیقای هۆڵهكانیدان ، له‌گه‌ڵ زۆرى رێژه‌ى ژماره‌ى ئه‌م كارانه‌ى (گۆرانیه هونه‌رییه‌كان) به‌ڵام وه‌ك پێویست هونه‌رییانه ههڵهنهسهنگێراوه و نرخی ته‌واویان نه‌دراوه‌تێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م دانراوانه له‌لاى شتراوس پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ كار‌و دانراوه كورتهكانى تری دا.
ئه‌م گۆارنیه هونه‌رییانه‌ى شتراوس كه ژماره‌یان له 100 گۆرانى زیاتره به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه (له هه ریهكێكیاندا هه‌ست به سۆزێكی قوڵ وگهورهدهكرێت ، سۆزێك كه‌له گۆرانیه كلاسیكی و رۆمانتكیهكانى پیش خۆیاندا نه‌بیستراوه، له دواى فاگنه‌ر شتراوس و هۆگۆفۆڵف (1860-1903)له هه‌مو هه‌رێمه‌كانى ئه‌ڵمانیادا به‌گه‌وره‌ترین دانه‌رى موزیکی هۆڵ ئهژماردهكران، شتراوس به‌رده‌وام له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بو كه ده‌یوست له ڕێى شێوازى
(رۆمانتیكی نوێ)ه‌وه بگات به هونه‌رێكی ته‌واو تێروپڕ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌رۆك و فۆرمه موزیکییەکان. بۆیه شتراوس هه‌میشه لهگهڕانى به‌رده‌ومدا بوو به دواى زمانێكی گفتوگۆى نوێى وا به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ نوێكارییهكانى چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌كه‌ى بۆیه راگه‌یشت به‌و رێباز و قوتابخانه هزر ی‌و فه‌لسه‌فی و ئیستاتیكایانهى كه هه‌بوون.
شتراوس له‌مه‌زهه‌بی سروشت (naturalism)ه‌وه بهرهومهزههبی ئینتباعی (Impresionism) هه نگاوى نا و لهئینتیباعیشهوه هه‌نگاوى نابهرهوتهعبیرى(expressionism).
هه‌روه‌ك (كورت زاكس)ى مێژوونووسی موزیکی به‌ناوبانگ ده‌ڵێت:
” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شتراوس به به‌رده‌وامی نوێگه‌رو رۆشنگهربووه، له‌شێوازى به‌پێز و پڕ به‌ره‌كه‌تى و هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نه‌و هه مه لایه‌نه بوو هه‌ر بۆیه نه‌یتوانى رێچكه‌یه‌كى دیار و ئاشكرا‌و رێك بگرێت و له‌رێگه‌یه‌وه بگات بهلوتكهو پێگه‌یشتنى ته‌واو “.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م ووته‌یه جۆرێكه له‌ماف خواردن له هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وتى هونه‌رى شتراوس به‌كارو به‌رهه‌مه‌كانى، به‌ڵام له‌راستیدا باشترین گوزارشته بۆداهێنهران و هونه‌رمه‌ندانى موزیکی سه‌رده‌می ئه‌م دواییه‌ى رومانتیك ( المتـاخر) واته رومانتیكى كۆتا.
به‌هۆى ئه‌مانه‌وه هێڵی موزیکی ئه‌ڵمانی رۆمانتیكی رۆژئاوایی نوێ كۆتایی پێهات، كهلهسهدهى نۆزده‌هه‌مدا هه‌ریه‌كه له لیست و فاگنه‌ر و برامز پیاده‌یان ده‌كرد. ناو ناباونگی شتراوس ته‌شه‌نه‌ى كرد‌و به‌هۆى كارهسهرنج راكێشهكانیهوه ناسرا له‌وكارانه (له جۆرى هۆڵ و جۆرى ئۆركسترای سه‌مفۆنی ناو ناوبانگێكی ته‌واویان ده‌ركرد)، هه‌روه‌ها له‌كاره‌كانى تر‌ى له جۆرى قه‌صیده‌ى سهمفۆنیهكانى و سهمفونیه به‌رنامه ئامێزه‌كانى(سمفونیات ژات برنامج) بهلوتكهى شێوازى مامه‌ڵه‌ى مه‌نهه‌جی داهێنراودادهنرا. هه‌روه‌ها تواناى گوزارشتى مۆسیقای لهسهرناوهرۆكی ئه‌ده‌بیدا له‌و په‌ڕى جوانى و ترۆپكدا بوو، ئاستى كاره‌كان له‌و پله یه‌دا بوو كه پێشتر دانه‌ره رۆمانتیكیهكانى پێش خۆى خه‌ویان پێوه ده‌بینى.بۆیه شتراوس به حه‌وت سهمفونی پۆیمەکەی و سێ سهمفونیه به به‌رنامه ئامێزهكهى كهلهساڵانى نێوان (1885- 1915ز) داینابوون، رێچكه‌ى شكاند و بازى دا به‌سه‌ر هه‌مو دانه‌ره موزیکییەکانی پێش خۆى و سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ى به‌ده‌ستهێنا.