ئامادەکردن: عادل محەمەد کەریم – بەشی دووەم و کۆتایی
شێوازه هونهریییهش به شێوازێكی واقیعی ناسرا له‌سه‌ر شێوازى بهرهلیۆز و فرانز لیست، به‌ڵام بهوێناكردنێكی هونه‌رى نوى َو رێچكه شكاندنێك له‌لاى شتراوس، واقعیه‌ت له‌لاى شتراوس واته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توخمه‌كانى موزیک به‌پله‌و ئاستێك وا له توخمه‌كان بكات كه (وێنه‌یه‌كى زۆر ووردبكێشێت به‌چاوى خۆى رووداوه‌كان وه‌سف بكات).
واته ئه‌و رووداوانه‌ى كه‌ده‌یه‌وێت گوزارشتیان لێوه بكات ئه‌وانه‌ن كه بهچاوهكانى خۆى بینیبونی و ئه‌م هه‌ڵده‌ستا به كێشان و رهسمكردنهوهى وێنه‌یه‌كى هونه‌رى) ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌كردنى هه‌ندێ هه‌ڵچوون
(الانفعال)ى پێویست كه به‌پێی داواكاری كاره هونهریهكهو به‌پێی پێویستى ماده مۆسیقیهكه داده‌نران.
ئه‌م به‌رجه‌سته‌كردنى هه‌ڵچوونانه له كاره واقیعه‌كاندا هاوشێوه‌ى كاره واقعیهكانى بهرهلیۆزى فه‌رنسی و فرانزلیستى هه‌نگاری بوو، له پێناو به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌م ههڵچوونانهش شتراوس هه‌ندێك هۆكار ( وسائل)ى دیاریكراوى بۆدهرخستنى مۆركی مۆسیقا و ره‌نگی موزیکی پێویستى به‌كار ده‌هێنا، كهلهرێگهى ئامێره‌كانى مۆسیقاوه(به‌ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ) توانى لاسایی ده‌نگه سروشتیه‌كان بكاته‌وه له‌وانه ( لوره‌ى باى ناعورهكان یاخود باعه باعى مه‌ڕو ماڵات و كه‌ئه‌مانه له قه‌صیده‌ى سه‌مفۆنی( دۆن كیشۆت) ریز به‌ندى ژماره(35)له كاره‌كانی شتراوس به‌كارهێنراون. قه‌صیده‌ى سه‌مفۆنی یان موزیکی به به‌رنامه ئامێز یان وێناكردن وه‌ك ناوێك یان زاراوه‌یه‌ك به‌و (دانراوه موزیکییە ئۆركستراییانهدهوترێن كه پێكهاته‌ى ماده موزیکییە داڕێژرابن به‌پێی خواست و ناوه‌رۆكی هونراوهیهك یان چیرۆكێك له رێگاى موزیکەوە به گوێگر ئاشناده‌كرێت). پێكهاته‌و بیناى كاره هونه‌ریه‌كه په‌یوه‌سته به‌ناوه‌رۆكی چامەکەوە له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه‌و ده‌بێت بزانرێت ناوه‌رۆكه‌كه باسی چی ده‌كات وچیه ؟؟.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌مفۆنی پۆیم كارێكی موزیکی ته‌نهایه واته نهسهما و نهگۆرانى له گه‌ڵدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه به موزیکی شانۆیی دانانرێت و ناچێته ریزى كارهشانۆیهكان، به‌ڵام په‌یوه‌ست بونیش به‌ناونیشانێكی دیاریكراویشهوه بۆ چامەکە لێره‌شدا دووباره ده‌توانین بڵێین كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌شێوه‌ى موزیکی ته‌نها و ره‌ها، كه ئێمه بۆنمونه پێشتر لهسهمفونیهكانى مۆتسارت و بیتهۆڤن وبرامزمدا بینیومانه.
(له ئیتالیادا) ناوى سهمفونی پۆیمی شتراوسه كه‌له‌ساڵى( 1886ز) دایناوه به‌یه‌كه‌م كاری شتراوس داده‌نرێت، له‌سه‌ر ئه‌م شێوه و فۆرمه هونه‌رییه، لێره‌دا موزیکی ئه‌م كاره گوزارشتى ژیانى تایبه‌تى خودى هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌رده‌خات كاتێك له وه‌رزى هاویندا له ئیتالیادا بوه‌و چۆن له‌به‌ر گه‌رماى خۆرى ئیتالیادا گوزه‌راوه، هه‌روه‌ها له قه‌صیده‌ى سه‌مفۆنی (ماكبێپ) كه‌له‌ساڵى
( 1887 ز) دایناوه ته‌فسیر و لێكدانه‌وه ده‌قه‌كه‌ى شكسپیر ده‌كات به‌زمانى موزیک.
ساڵێك دواى ئه‌م كاره‌ش واته ساڵى (1888ز) سه‌مفۆنی پۆیم (دۆن جوانى) داناوه، دواى ئه‌میش ساڵى (1889ز) سه‌مفۆنی پۆیمی (الموت و التجلی) كه بریتیه له تابلۆیه‌كى موزیک ئامێز وێنه‌ى مرۆڤ ده‌نه‌خشێنێت، كه چۆن هه‌میشه له‌ململانێی و زۆرانبازیی دایه له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌تى و ناخۆشیه‌كانى ژیانى دنیایی و كۆتاییش ههرمردنه.
دواى ئه‌م كارانه‌ى به‌چه‌ند سالێك هه‌ستا به‌دانانى چامەی ( نزوات تیل المهزار) ئه‌م كاره له رووى ناوه‌رۆكه‌وه به پێچه‌وانه‌ى كاره‌كانى پێشوی بوو ئه‌مه‌یان چیرۆكێكی پێكه‌نیناوى باڵا بوو، له ره‌نگ و موزیکەکەی، زمانى موزیک ئه‌م كاره سنوورى ئه‌فسانه (الاسگوره) میللیه‌كانى به‌زاندو ده‌روونى پاڵه‌وانه‌كانى ده‌خسته روو، له‌ساڵى (1896ز) سه‌مفۆنی پۆیمی (زەردەشت وای گووت) نیتشهى فه‌یله‌سوفی دانا كه باسی نه‌مرى و توانا و ئیراده و هیزرى مرۆڤی نموونه‌یی ده‌كات.
دواى ئه‌مانه‌ش شتراوس دوو سه‌مفۆنی پۆیمی تر‌ى دانا یه‌كێكیان (دون كیشۆت) لە (1897ز)، كه لێره‌دا پاڵه‌وان ولاوچاكێكی ئازای خه‌مبار وێناده‌كات، كه سه‌رتاپاى سۆز و به‌زه‌ییه، هه‌روه‌ها دووه‌میان واته قه‌صیده‌ى دووه‌م كه به ساڵیك دواى ئه‌م دایناوه واته ساڵى(1898ز) به‌ناوى (ژیانى پاڵه‌وان) ئه‌مه‌یان له‌رووى چنین و رستى مۆسیقاوه زۆربه‌هێزه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك بڕگه‌یدا ده‌گاته ژهندنى به‌رزترین ئاست و پله‌ى ئه‌و دینامیكیهته هونه‌رییه مۆسیقیانهى كه‌له وسه‌رده‌مه‌دا هه‌بوون. له‌م كاره‌یدا شتراوس ده‌یه‌وێت ژیانى هونه‌رى خۆى و كێشهوململانێ ى خۆى لهكارههونهرهییه داهێنانهكانى پێشووی وێنا بكات.
ساڵى(1903ز) (السمفونیه المنزلیه)ى دانا، كه تابلۆیه‌كى موزیکی خێزانییە، تیایدا شتراوس له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى و كوڕه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌ون، له‌ناوه‌راستى ده‌یه‌مى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا شتراوس دوا سه‌مفۆنی به پرۆگرام ئامێزى ته‌واوكرد به ناوى (سمفونیه جبال الالب) شتراوس له دانانى چامەکانی و هه‌ر(10) سهمفۆنیهكهیدا له‌سه‌ر رێچكه‌و رێگه‌ى فرانزلیست رۆیشت كه فرانزلیست به‌پێشه‌وا و رابه‌رى ئه‌م شێوه هونه‌رییه‌ى ئۆركسترای سه‌مفۆنی ئه‌ژمارده‌كرێت، چونكه له‌نێوان ساڵانى(1848-1861ز) ده سه‌مفۆنی پۆیمی و دوو سه‌مفۆنی به‌به‌رنامه‌ى سنوردارى دانا، سیمفۆنی پۆیم (symphonic poem) به به‌راوورد به شێوه وفۆرمی (سه‌مفۆنی كلاسیكی) به‌شێوه‌و فۆرمێكی سه‌ربه‌ست و ئازاد ئه‌ژمارده‌كرێت.
دانه‌ره رۆمانتیكیهكان له‌وانه (لیست و پهیرهوكهرانى ) وازیان له‌وه هێنا، كه سه‌مفۆنی له‌چوار جوڵه‌دا دابڕێژن، به‌ڵكو سه‌مفۆنی به‌رنامه ئامێز به پێى (سروشت و جۆرى قاڵبی كاره هونه‌رییه‌كه ژماره و درێژی جوڵه‌كان دیاری ده‌كرێت، ڕه‌نگه كارێك وا پێویست بكات ته‌نها جوڵه‌یه‌ك بێت و ته‌واو) واته ئه‌توانین بڵێین كه فۆرمه كان سنوردارنین هاوشێوه‌ى فورمهكانى سه‌رده‌مه‌كانى پێشوو. موزیک له چاره‌كى چواره‌مى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا دووركه‌وته‌وه له رۆحی عه‌صر و واقیعی ژیانى ماتریال، هۆكاری ئه‌مه‌ش قاڵبوونو نقووم بونێكی زیاد له پێویست بوو به‌ره‌و راستى و واقیعی خه‌و خه‌یاڵ ، ئه‌و راستیه‌ش ئیلهام و وه‌حی بوو به‌ره‌و كه‌شی ئه‌فسانه‌و سه‌رگوزشته‌ى میللی ، هه‌روه‌ها ره‌شبینی و نائومێدی راكردن و گه‌رانه‌وه بۆ ( رابوردوى پێشوو) هه‌ستكردن بوو به دڵه‌راوكێ و ناره‌زایی له‌لاى لاوانى نه‌وه‌ى نوێ , بۆیه وایلێكردن كه یاخی ببن و هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له رووى ناوه‌رۆك و شێوه و روخساریشهوه خۆیانى لێده‌رباز بكه‌ن، هه‌ر بۆیه زنجیره‌یه‌ك ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وت له شێوازى هونه‌رى موزیک نوێ كه (تێ هه ڵكێشێك و تێكه‌ڵبوونێك )به‌دى ده‌كرا، بۆنمونه له هونه‌رى ئۆپێرا و بالیه وهه‌روه‌ها له مۆسیقای ئۆركسترالی و موزیک هۆڵ( صاڵۆنهكان) ئه‌مه‌ش پێش جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و پاش جه‌نگ له‌نیوه‌ى ده‌یه‌مى سێیه‌مدا روویانداـ. هۆكار و فاكته‌رى ئه‌م هه‌وڵه هونه‌رى و ئه‌زمونه موزیکیش هه‌مووى گه‌ڕان وێلبوون بوو به‌دواى بنه‌ما و رێسایهكى نوێ بۆ ئه‌و مۆسیقاواقیعیهى كهدووربێت له خه‌ون و خه‌یاڵ واته خه‌ون و خه‌یاڵى تێدا نه‌بێت، هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه له( شێوازى مۆسیقای رۆمانتیكی) كه نقوم و سه‌رگه‌ردانى سۆز و هه‌ڵچونه‌كان بوو، به‌ڵام شتراوس یه‌كێك بو لهودانهره رۆمانتیكیانهى كه‌توانى له دواییدا رێباز‌و رێچكه‌ى واقعیه‌ت بگرێت به‌تایبه‌ت لهدانراوه ئۆپرالیهكانى دا هاوشێوه‌ى (پۆتچیتنی) كه دانه‌رێكى ئیتاڵی ناوداربوو، دواى سه‌مفۆنی (جبال الالب) ریزبه‌ندى (64) كه‌له‌ساڵى (1915)دا شتراوسی ته‌مه‌ن (41)ساڵ خۆى سه‌رقاڵ و خه‌ریك كردبه دهقهدرامیهكان له چوارچێوه‌ى هونه‌رى ئۆپیۆراو بالیه ، شتراوس له فاگنهرهوه رێچكه‌ى ئه‌م كاره‌ى گرتوو كۆمه‌لێك جوانكاری و داهێنانى خسته سهركارهكانى پێش خۆى هه‌ر له شێوازى دانانى مۆسیقاوتهنانهت ده‌رهێنانى شانۆگه‌رییه‌كانیش. هه‌روه‌ها له فراوانكردنى جه‌سته‌ى ئۆركستراو دهوڵهمهندكردنیهوه ، هه‌روه‌ها له داهێنانى (ره‌نگ ) له گوزارشتكردن به تۆنه‌كان . له ئۆپراكانى شتراوسدا رێچكه‌و رێباز و پێشهاته‌كانى فاگنه‌ر هه‌موو به‌دیده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین به‌ته‌واو كاری رێچكه‌ى فاگنهرى دابنێین و ئه‌مه‌ش هه‌تا ناوه‌راستى سه‌ده‌ى بیتسهم به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها په‌یژه‌ى كرۆماتیكی لهرهوتى تۆنه‌كان و رسته‌كاندا به‌كارهاتوون، هه‌روه‌ها هه‌ندێ ئاوازى دیاریكراوى كه پێی ده‌ڵێن( لایت مۆتیف) ى به‌كارهێناوه‌و زۆربهجوانى ته‌وزیفی كردوه. كهلایت مۆتیفهكان دهلالهتبوون بۆ كه‌سێتیه سه‌ره‌كیه‌كانى ناوده‌قی ئۆپێراكه یان بۆ ساتى هه‌ڵچوونه‌كان به‌پێی رووداو كاره‌ساتى دیمه‌نه‌كانى ناو ئۆپێراكه. ناوه‌رۆكى ئۆپێراكانى شتراوس هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌لایه‌نن ، بابه‌ته‌كانى له جیهانى ئه‌فسانه‌ی ئه‌ڵمانی و ئه‌فسانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كۆن و گریكیهكاندا خۆى ده‌بینێته‌وه، لهئاكامى هه‌مه‌چه‌شنى و هه‌مه ره‌نگی ده‌قیی ئۆپێراكانى شتراوس هه‌ر له‌رووى هزر و ئامانج و مه‌به‌ستیشه‌وه ده‌بینن هاوشێوه‌ى ده‌قه‌كانى زمانى موزیک و شێوازه‌كانى به‌ده‌ستهێنانى توخمه هونه‌رییه بنهرهتیهكانیشهوه جیا‌و هه‌مه‌چه‌شنه و هه‌مه ره‌نگه(واته به‌پێی ده‌قه‌كان زمانى گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ى بۆكارهكه ده‌گۆرێت).
شتراوس له‌ته‌مه‌نى بیست ساڵیه‌وه كاریگه‌رى فاگنهرى له‌بوارى ئۆپێرا دا له‌سه‌ر بووه، ساڵى(1894ز) ئۆپێراى ( گۆنترام)ى ته‌واوكرد كه دواى نیو سه‌ده جارێكی تر ده‌ستى كرده‌وه به دارشتنه‌وه ونوسینهوهى واته له‌ماوه‌ى(40) ساڵدا له ماوه‌ى نێوان ساڵانى(1901 – 1941ز) شتراوس چوارده كاری ئۆپێرایی نووسی، ئه‌مه‌ش له‌لاپه‌ره‌ى (522)ى كتێبی( كورت زاكس)دا به‌لیستێك ئاماژه‌ى پێكراوه، ئۆپێراى (ئه‌لیكترا )كه له‌ده‌قێكی تراژیدی نوسهرى یۆنانی سۆفۆكلیسه له‌و لیسته‌دا هاتوه‌و ئۆپێراى( دافنه) كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌ده‌قێكی یۆنانیه‌و وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها ئۆپێراى ( سالۆمی) كه‌ئه‌میش چیرۆكێكه تیایدا( تۆڵهسهندنهوهیهكى خۆیناوى ) به‌رجه‌سته‌ده‌كات كهرووداوهكانى له كۆشكی حاكمی رۆمانى (هیرۆدۆس) ه له‌شاری قودس كه‌له‌كۆتایی سه‌ده‌ى یه‌كه‌مى زاینی روویداوه، شتراوس له رێی ئه‌م سێ ئۆپێرایهوه ویستى دواى هه‌ندێك قیه‌مى فیكری سه‌رده‌مه‌كه‌ى بكه‌وێت كه خۆى له كتێبه‌كانى( ئۆسكار وایلد و فیدیكندۆهۆفمانشتال) ده‌بینیه‌وه ، كه ناوه‌رۆكی هه‌ریه‌كه‌یان (ره‌نگدانه‌وه‌ى سۆزدارى و شزوزى جنسی و گرێی فرۆیدی بوون) كه دیمه‌نه‌كانى زۆر كاریگه‌ر و سه‌رنج راكێش بوون له ئۆپێراكاندا. دواى ئه‌م كارانه‌ش ئۆپێراى (السیده التی لاڤل لها) ى به‌رهه‌م هێنا كه بیرۆكه‌ى ده‌قه‌كه له ئه‌فسانه‌یه‌كى رۆژهه‌ڵاتی وه‌رگیرابوو، ئۆپێراى (ئاریان ناكسۆس)كه شێواز‌و ستایلی ئه‌م ئۆپێرایه نزیكه له شێواز و ستایلی (گلوك و فاگنه‌ر) به‌ڵام ناوه‌رۆكى مۆسیقاكانیان شتى نوێگه‌رى و تازه‌گه‌رین. هه‌روه‌ها شتراوس ئۆپێرای كۆمیدیشی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازى ئۆپێرای (زه‌واج فیگارۆ)ى مۆتسارت، له‌وانه ئۆپێرای (الفارس ژو الورده)، كه رووداوه‌كانی ئه‌م ئۆپێرایه باس له رۆژان و سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (ماریا تریزاى )خانمه ئیمپراتۆریه‌تى ڤێیه‌نا ده‌كات، ئۆپێرای(ئینته‌ر میزۆ) كهناوهرۆكهكهى سه‌رده‌میانه‌وه و هاوچه‌رخه‌و دووباره ئه‌میش باس لهبهسهرهاتێكی فییه‌نا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئۆپێرای( السیده البكاو) یان(المرأه الصامته) ئه‌مه‌ش كۆمیدیهو رووداوه‌كانى بۆناوهراستى سه‌ده‌ى هه‌ژده ده‌گه‌رێته‌وه‌و شوێنى روداوه‌كه‌ش شارێكه له نزیك له‌نده‌ن ، ئۆپێرای ئهرابیلا ئه‌مه‌ش كۆمیدیهكی هۆنراوه ئامێزه‌و و رووداوه‌كانى بۆ سالانى(1860ز)ى ده‌گه‌ڕێته‌وه وشوێنى روداوه‌كه‌ش نزیك ڤیه‌نایه.
له پێناو به‌خشینی زانیاری و وێنه‌یه‌كى سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنى ناوه‌رۆكی ئۆپێراكانى شتراوس به‌پێویستى ده‌زانم كه باس له ناوه‌رۆكی ئۆپێراییهكى تر‌ى بكه‌م كه‌له ساڵى(1938ز) به‌رهه‌مهاتووه به‌ناوى ( یوم السلام) (رۆژى ئاشتى) كه هه‌وڵى داوه به‌وپه‌ڕى راستگۆیانه‌وه گوزارشت له‌ناو نیشان و ناوه‌رۆكی ئۆپێراكه بكات، له‌م ئۆپێرایه‌دا ئاماده‌بوون بۆ قوربانى و مردن له‌پێناو كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌رى و خاك و میلله‌ت ونیشتمان و نه‌ته‌وه دژ به دوژمنانى گه‌ل به‌دیده‌كرێت.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به داڕشتنى ڕستو چنینى مۆسیقاكانى ئه‌م كاره ,شتراوس لێره‌شدا هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگه قهبهوگهورانهودینامیكیهتانهى كه هه‌بون و له تواناى ژه‌نیاراندا بون به‌كار بهێنێت له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردن و وێناكردنى سه‌ركه‌وتنه‌كان وراگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاشتى، هه‌ر بۆیه ده‌نگى تۆپ و زه‌نگ و مۆسیقاى مارشى سه‌ربازى و جه‌نگ و ئیقاع و سرودى سه‌ربازى تیابهكارهێناوه، له دیمه‌نه‌كانى كۆتایی ئه‌م ئۆپێرایه شتراوس له دیمه‌نه‌كانى ئۆپێرای (فیدلیۆ)ی بیتهۆڤن نزیك ده‌بێته‌وه، له‌رووى پیرۆزى قوربانى دان و نه‌مری و گه‌وره‌یی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌شه ده‌روونى و چێژه‌یه كه سه‌رتاپاى كۆمه‌ڵگاى ئه‌ڵمانى گرتبووه‌وه له‌پێش جه‌نگى جیهانى دووه‌م ، كاتێك كه باروتخانهكانى هیتله‌ریش كه‌وتنه كار له جه‌نگى جیهانى دووه‌م شتراوس له‌ساڵى یه‌كه‌مى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا ئۆپێرایه‌كی سۆزدارى به‌ناوى(غرام دانای) به‌رهه‌مهێنا كه رووداوه‌كانى بۆ سه‌رده‌م و چه‌رخی رۆكۆكۆ ده‌گه‌رێته‌وه واته ئه‌و كاته‌ى كه ته‌مه‌نى منداڵى مۆتسارت و كاتىكارو داهێنانه هونه‌ریه‌كانى منداڵه‌كانى یۆهان سباستیان باخ بووه، دواتر ساڵى دووه‌مى جه‌نگى جیهانى دووه‌م شتراوس دوا ئۆپێرای به‌بێ هیچ ناونیشانێكی ئه‌ده‌بی و فیكری روون و ئاشكرا به‌رهه‌م هێنا ته‌نها ناوى نا( كابریشۆ) ئه‌مه‌ش فۆرم و شێوه‌یه‌كى مۆسیقای رۆمانتیكی بوو كهلهسهدهى نۆزده‌هه‌مدا له رێگاى كاره‌كانى چایكۆفسكی و كۆرساكۆف و هه‌ندێكی تریان ناسێندرا.
شتراوس له فاكنهرهوه سه‌رچاوه‌ى گرتوو و ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد،بێگومان یه‌كێكه له نه‌وه‌كانى فاكنه‌ر یان نموونه‌ى مرۆڤێكی دووباره‌ى فاكنهره به‌ڵام له چه‌رخی دواى خۆى، شتراوس خاوه‌نى توانایه‌كى باش وبێ وێنه‌بوو له‌دانانى مۆسیقای ئۆركسترالی و له‌هه‌مان كاتدا خاوه‌نى بلیمهتیهكى ناوازه‌ش بووله هونه‌رى ئۆپێرادا.
له‌بوارى گوزارشتكردنیشیدا به مۆسیقا له رووداو به‌سه‌رهاته‌كانى ناو شانۆشدا به‌وه جیاده‌كرایه‌وه كه به‌تواناو چه‌له‌نگ و بوێربوو، خاوه‌نى زمانێكی مۆسیقی پاراو باڵا‌و بوێرانه بوو كه ده‌یتوانى به‌وپه‌ڕى بلیمهتیو دانایی و تواناوه توخمه بنه‌ره‌تیه‌كانى مۆسیقاى بهكاردههێناو زۆر به‌جوانى ئه‌م توانایه ڕه‌نگى ده‌دایه‌وه له‌كاره‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شتراوس له‌زۆرێك له كاره ئۆپێرالیهكانیدا وازى له فاگنه‌ر هێنا ودووركه‌وته‌وه لێی ؟؟؟ بۆ ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هونه‌رى پیشووتر تازه‌بكاته‌وه و شان به‌شانى تێكه‌ڵكردنى هه‌ندێ بیرۆكه‌و ئه‌فكار جۆرێك له شیكردنه‌وه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى تێهه‌ڵكێش بكات، شتراوس شان به‌شانى ئۆپێراكانى له دووماوهى جیادا دووكاری بۆ هونه‌رى بالیهش دانا یه‌كه‌میان له‌سه‌ره‌تای جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مدا بوو،كهناوهرۆك و ده‌قه‌كه له‌سه‌ر (یوسفی پێغه‌مبه‌ر) بوو به‌ناوى(داستانى یوسف)، دووه‌میان ساڵى (1922ز) به‌ناوى( شلاجۆبهر)(Schlagobers) به‌رهه‌م هات. هونه‌رى شتراوس هونه‌رێكی گه‌شبین وگهشاوهیه، وهكوئهوهى كه هه‌موو شتێك له هونه‌ره‌كه‌یدا په‌یوه‌ست و هاوشێوه‌ى جوانى گزنگى خۆر‌و رووناكی تیشكی خۆر وایه، كه له خۆشى و سۆزدارىدا هه‌ڵده‌قوڵا، كاریگه‌رى ژیانى خۆى و هونه‌رى له‌سه‌ر هونهركهى هه‌یه و هونهرهكهش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى هه‌بوو، زۆرخۆش به‌ختانه بهئاسوودهى له ژیانى دا گوزه‌راوه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌وپه‌ڕى رێزه‌وه له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كاری كردبێت له هه‌ر پله‌و پایه‌ك ئایا وه‌ك دانه‌رێك یان وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارێكی هونه‌رى یان وه‌ك رابه‌رێكی ئۆركسترا رێزى لێ گیراوه‌و به كار‌و چالاكیه هونه‌ریه‌كانى كه‌سێتى و سه نگى خۆى پاراستوه.