" type="text/css" > Skip to main content

لە سلێمانی کۆنسێرتێک بۆ فێرخوازانی ئامێری پیانۆ سازدەکرێت، کە بەسەرپەرشتی مامۆستا “کۆمیکۆ ئۆکومورا” و مامۆستا “ژیار لوقمان” ئامادەکاری بۆکراوە.

ژمارەی فێرخوازان لە ٩ ژەنیار پێکدێن، جگە لە یەک خوێندکاریان کە لە کۆلێجی هونەر بەشی موزیک دەخوێنێت، سەرجەمیان خوێندکاری دواناوەندیی و ئامادەیین.

ماوەی دوو مانگ دەبێت ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەم کۆنسێرتە، ئامانجی ئەم کۆنسێرتەش هاندانی ژەنیارەکانە و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکە بۆیان.

کۆنسێرتەکە لەبەرواری ٢٦/٩/٢٠٢٦ ڕۆژی شەممە، کاتژمێر٢ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی قادر دیلانی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدرێت و هاتن بۆ هەمووانە.

بەشی بکە لە:
رێژوان تەها

نووسەر و موزیسیان