ئەم توێژینەوەیە لەلایەن ئەبوبەکر خالید ئەحمەد نوسراوە، توێژینەوەکە لەسەر ڕێبازی مێژوویی و وەسفی ئەنجام دراوە بە شێوەیەکی زانستی، ناوەڕۆکیئەم توێژینەوەیە لە چەند بابەتێک پێک هاتووە: بابەتی یەکەم تایبەتە بە جۆر و پێکهاتەی فۆرمیموزیک بە شێوەیەکی گشتی و دواتر باس لە بنەما و شێوازی داڕشتنی فۆرمی موزیک کراوە.هەروەها باسی فۆرمی موزیکی کلاسیکیی ئەوروپی کراوە، وەکو فۆرمەکانی )ستڕۆفیک، باینەری،تێرنەری، ڕۆندۆ، سۆناتە(. بابەتی دووەم، بریتییە لە فۆرم و جۆرەکانی گۆرانی لە موزیکی کوردیداکە ئەم بەشانە لە خۆ دەگرێت: گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی، دوو جۆری سەرەکی هەیە، گۆرانییکێشدار و ڕیتم سەربەست، لە فۆرمی گۆرانیی ڕیتم سەربەستدا باس لەم فۆرمانە کراوە: حەیران،بەیت، لاوک، قەتار، سیاچەمانە، ئەڵاوەیسی. بابەتی سێیەم باسی گۆرانیی دانراو و خەسڵەتەکانیکراوە و جۆرەکانیشی خراونەتە ڕوو کە بریتیین لە دوو پۆلی سەرەکی: گۆرانیی هونەری ) )Art Songsو گۆرانیی گەل ) Pop song (. ئامانجی ئەم توێژینەوەیەش ناساندن و پێناسی فۆرم و جۆرەکانیگۆرانیی کوردییە لە ناویشیاندا گۆرانیی دانراو.
کرتەکە بۆ دابەزاندنی توێژینەوەکە..
https://journal.ka.gov.krd/index.php/ka/article/view/267/313



