" type="text/css" > Skip to main content

کاتێک دەچیتە هۆڵێکی کۆنسێرتی ئۆرکێسترا، پێویستە چۆن هەڵسوکەوت بکەیت؟
بۆ ئەم لایەنە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە.
– بلیت بکڕە. [بە چەند خولەکێک پێش نمایش لە هۆڵەکە ئامادە بە].
– بڕۆ شوێنی دیاری کراوی خۆت.
– دابنیشە: بەر لە دەسپێکردن، بە هێمنی لەگەڵ هاوڕێکەت قسە بکە.
– سەیربکە کاتێک، کە ژەنیاران دێنە سەر تەختی شانۆکە. – چەپڵە لێبدە کاتێک سەرکردەی ئۆرکێسترا دێتە سەر شانۆ.
– بە بێدەنگی گوێ لە دەنگی ئامێری (ئۆبۆ) بگرە، کاتێک ژەنیارانی ئۆرکێستراکە لەسەر دەنگی (لا)ی ئامێری (ئۆبۆ) ئامێرەکانیان کۆک دەکەن.
– چەپڵە لێبدە کە رابەری (Conductor) ئۆرکێسترا دێتە سەرتەختی شانۆ.
– گوێبگرە بە ئاگاییەوە.
– وێنا لە هزری خۆتدا بۆ موزیکەکە دروست بکە، بزانە دەیەوێت چی بڵێت.
لەو خاڵانە؟
– سەیری ژەنیارەکان بکە، چۆن دەژەنن.
– ئایا هەموان، لە یەک کاتدا پێکەوە دەژەنن؟
– هەست بەوە بکە چۆن دەنگەکان بەرز دەبنەوە.
– گوێ لەوە بگرە چۆن ئۆرکێستراکە بە هێمنی موزیکەکە دەژەنن.
– لە دوای تەواو بوونی هەر پارچەیەک لە موزیکەکە چەپڵە لێبدە.
(لە سیمفۆنیدا گونجاوترە، پاش کۆتایی هەر چوار جوڵەکە چەپڵە لێبدرێت). ئەگەر پێویستت بە پشوویەکی کورت بوو، لەم کاتەدا گونجاوە بەخێرایی بڕۆیتە دەرەوە. لە کاتی گەڕانەوەت [ئەگەر ئۆرکێستراکە دەستی بەژەنین کردۆتەوە، پێویستە چاوەڕێ بکەیت تاوەکو پارچەکە تەواو دەبێت، پاشان لە کاتی چەپڵە لێدانی ئامادەبوان بگەڕێرەوە شوێنەکەی خۆت].
– گونجاوترە جل و بەرگی فەرمی بپۆشیت. لەگەڵ موزیکەکەدا کاتێكی خۆش و بەچێژ.

بڕوانە نامیلکەی: ئۆرکێسترا چییە؟ نوسینی: توانا حەمە

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.