لە ئینگلیزییەوە: ژووری وەرگێڕان
موزیک چییە و بۆچی؟ بۆ چی ئێمە موزیکتان فێردەکەین؟ ئەم نامەیە بە گرنگترین نامەی نێو مێژووی ھاوچەرخی موزیک دادەنرێت، چونکە بە ڕوونی پەیام و ئامانجی پەروەردەی موزیک دەخاتەڕوو، ڕۆڵی سەرەکی ھونەری موزیک دیاریدەکات. لە ناو دەقی ئەو نامەیەدا، کۆی بنەما و ئامانجەکانی موزیــک بــۆ فێرخوازانــی موزیــک خراونەتــەڕوو، کــە پێویســتە هــەر مامۆســتایەک و هــەر فێرخوازێکــی موزیک ئەم بنەما و ئامانجانە بزانێت.
دەقــی نامەکــە، لــە ژێــر ڕۆشــنایی چەمکــی مــرۆڤ بــوون، دوور لــە هــزری ئاینــی، سیاسی، رەگەزی… هتد نوسراوە.
چونکە چیتر ئەو چەمکی سیاسی، ئاینی، نەتەوەیی لە نێو پڕۆســەی پەروەردەیی ئەمڕۆژی جێی نابێتــەوە.
هــەر بۆیــە ئامانجەکانــی موزیــک و موزیکژەنیــن وابەســتەی چەمکــی مــرۆڤ بــوون کراوەتــەوە و جەخــت لەســەر بنەماکانــی مرۆڤایەتی
کراوەتەوە. دەقی نامەکە
“بۆچی ئێمە موزیکتان فێردەکەین؟
موزیک چییە؟
– موزیک زانستە.
– موزیک بیرکارییە.
– موزیک زمانێکی نامۆ، بێگانە و تایبەتە.
– موزیک مێژووە.
– موزیک پەروەردەی فیزیکی جەستەییە.
– موزیک ڕۆشنایی بە لێکۆڵینەوەکان دەدات.
– موزیــک هەمــوو ئــەو شــتانەیە، بــەڵام زیاتــر لــە هــەر شتێکی دی، موزیک هونەرە. بۆچی ئێمە ئێوە فێری موزیک دەکەین؟
– لــە بــەر ئــەوە نییــە، کــە ئێمــە، چــاوەڕوان بین ئێوە گەورە موزسیانێکی ئایندەبن.
– لەبــەر ئــەوەش نییــە، کــە ئێــوە تــەواوی تەمەنتــان موزیک بژەنن و گۆرانی بڵێن.
– لەبــەر ئــەوەش نییــە، کــە موزیک تەنها بۆ ئارامی و چێژ وەرگرتن بێت.
– بەڵکــو لــە بــەر ئەوەیــە، کــە ئێمــە دەمانەوێــت تۆ: مرۆڤ بیت. لەبەر ئەوەی ئەمانەوێت تۆ، بەو جوانیەدا بناســرێیتەوە. بێ کۆتا و بێســنور لەو جیهانەوە نزیک بیت. لەبەر ئەوەی بە شتێکەوە بئاڵێیت، لە بەر ئەوەی زیاتــر خۆشەویســتیت هەبێــت، لەبــەر ئــەوەی زیاتــر میهرەبان بیت، نەرم و نیان بیت، بۆ ئەوەی لەکەمترین کاتــدا باشــتر بیــت، بــۆ ئەوەی زۆرتر ژیــان بکەیت” بڕوانە:[Choir Handbook]. لێــرەدا ئەگــەر لــەم بنەمــا و ئامانــج و فەلســەفە پەروەردەییــە نوێیــەی موزیــک وردبینــەوە، دەگەینە ئەو قۆناغــەی، کــە مــرۆڤ بــوون، چەقــی ســەرجەم تێڕوانینەکانە و لە سەرجەم بەها ئاینی، ئایدۆلۆجی، ناسیۆنالســتی، رەگەزی و سیاســی .. هتد داماڵراوە، بــەر لــە هەرشــتێکی دی (موزیــک) جەخــت لــە ســەر مەســەلەی مرۆڤبــوون دەکاتــەوە. دواجــار موزیــک و هونــەر کاری ئەوەیــە، “کــە تــۆ مرۆڤێکی، مرۆڤ بیــت”. بــۆ ئــەوەی بــە جوانییەکانــی مرۆڤبونــدا بناســرێیتەوە، پێویســتە تــۆ موزیــک بژەنیت. جگە لەو ئامانجە، هەموو ئامانجەکانی دیکە لاوەکین و لە نێــو فەلســەفەی پەرورەردەیــی موزیکــی ئەمڕۆژیــدا جێگایان نابێتەوە.