نوسینی: توانا حەمە
ریشــەی ئــەم زاراوەیــە، بــۆ ســەدەی حەڤدەهــەم لــە فەڕەنســا دەگەڕێتــەوە. ئــەو فەرماندەیــەی لــە پێشــی لەشــکری ســەربازانەوە دەڕۆیشــت، پێیــان دەگــووت (ئاڤانتگارد)، کە بە واتای (پێشڕەو) دەهات. ئەم زاراوەیە زادەی مۆدێرنەیە، ئەگەر بەشێوەیەکی گشــتی لــە خــودی مۆدێرنــە یــان مۆدێرنە لــە هونەردا بڕوانرێــت، دەتوانرێت بە (پێشــڕەو یــان ئاڤانتگارد)ی بوون گوزارشتی بۆ بکرێت. چەمکی ئاڤانتگارد: لــە نیــوەی ســەدەی نۆزدەهەمــەوە هاتۆتــە نــاو هونــەر، بەتایبــەت بــەو دەســتەیە لــە هونەرمەنــدان دەگوتــرا، کە کارەکانیان لە خزمەت بزاوت و گەشەسەندنی هونــەری نوێــدا بــوون و پێشــڕەوییان دەکرد، بە وانە دەگوتــرا: (ئاڤانتــگارد)ەکان یــان هونەرمەنــدی (ئاڤانتگارد). هــەر چەنــدە ووشــەکە فەڕەنســییە و گوزارشــتە بــۆ تاک یان یەک کەس، بەڵام لە هونەردا کۆیە و زیاتر بۆ گروپێک لە هونەرمەندان بە کاردەهێنرێت. ئــەم زاراوەیــە رۆژ دوای رۆژ لــە نێــو کایــە هونــەری و فەرهەنگییەکانــدا زیاتــر جێــی خــۆی گــرت و لــە لێکۆڵینــەوە و گفتوگــۆ ئەکادیمییەکانــدا زیاتــر بەکاردەبرا و بایەخی پێدەدرا. لە هەمان ڕۆژگاردا، ئــەم زاراوەیــە لــە نێــو کایــە سیاسییەکانیشــدا گەشەیســەند، پارتــە سیاســیە رادیکاڵــەکان و بزوتنەوە سۆسیالستی و ئەنارشیستییەکان و گروپە کودەتا چییەکان بە (ئاڤانتگارد) ناوزەد دەکران. بــە پێجەوانــەوە بزوتنــەوە راســتگەراکان، دژی ئــەم زاراوەیــە دەوەســتان و بــە گروپــی ئــاژاوە گێڕ ناویان دەبــردن. لــە هونەریشــدا بەهەمــان شــێوە، جەمــاوەری قوتابخانــە ســونەتی و کلاســیکییەکان دژ بــە قوتابخانە نوێ و بزاوتە (ئاڤانتگارد)ەکان بوون. لــە موزیکــدا (ئاڤانتــگارد) بــۆ ئــەو کەســانە بەکاردەبــرا، کــە ویڵــی ئەزمونــی نــوێ و دۆزینــەوەی نوێ و شکاندنی یاسا کلاسیکییەکان بوون. یان بە واتایەکی دی دەتوانرێت بگوترێت: (موزیکی ئەزموونی) لەگەڵ ( موزیکی ئاڤانتگارد) بەشداری کایە فەرهەنگییەکان دەکەن. (بێرگر) هونەرمەندی ئاڤانتگارد، بە کەسانی رەخنەگر لە بار و گوزەرانی کۆمەڵایەتی دەناسێنێت. ئاڤانتــگارد باوەڕی هونەرمەند، ئەوە نیشــان دەدات، کە هونەرمەندی ئاڤانتگارد خۆی بە دوور دەگرێ، لــە کۆمەڵــی بــورژوا، یاخــود بــە تەواوەتــی لە بــورژوا دوور دەکەوێتــەوە. بۆیــە لــە بــواری ئاوازدانانــدا، ئاوازدانــەری ئاڤانتــگارد دژی سیســتەماک کردنــی موزیــک دەوەســتنەوە و سیســتەمی فەرمــی فێــرکار و تیۆری مەحکوم دەکەن. هەتا ئەو جێگایەی ئاینە رادیکاڵەکان وەک: بودای و بزاوتــی ســوریالیزمیش بــە ســەر مەشــقی کڵێشــە سازی دەزانێت. لــە دیــدگای (بێرگر) وە «ئاڤانگارد ئەو کەســەیە کــە ڕەخنەگرانــە بڕوانێــت، نــەک خــۆی قوتابخانــە بســازێنێ، واتە نەهی لێبکات، هەرچەندە نەشتوانێ ئەوە بسەلمێنێ». زۆر جار جیاوازی هزر لە هونەرمەندانی ئاڤانتگاردا دژ بــە سیســتەماتیک کــردن و لــە قاڵبدانــی هونــەر دەگاتە بڕواکانی پییر بولز، کە لە ســاڵی ١٩٦٦ پێشنیار دەکات و دەڵێت: «پێویســتە ئیــدی تــەواوی تــەلار و هۆڵەکانــی ئۆپێرا و موزیک دابخرێت». پاشــان لە ســاڵی ١٩٨٠ رایگەیاند ئەو بەتەواوەتی لە (گوزارشــتی جێگیــر بوونــی موزیــک) بــەد گومانــە. دەرەنجــام دەگەینــە ئــەو بڕوایەی، کــە ئاڤانتگارد بــاوەڕی، زادەی مۆدێرنەیــە، بۆیــە وەک توێژەرێکــی کــورد، لێــرەدا پرســیارێک دێتــە گــۆڕێ، ئایــا لــە هونــەری موزیکــی کوردیــدا ئاڤانتگاردەکانمــان کێــن؟ ئایــا هونەرمەنــدی ئاڤانتــگاردی کــورد لــە موزیکــدا هەیــە؟ یاخــود ئــەم چەمکــە بــە مانــا لاســاییکەرەوەکەی نا، بەڵکو بە مانا پێشــکەوتن خواز و سەردەمییەکەی تا ئێستا لە هونەرەجوانەکانی کورددا بونی هەیە؟ وروژاندنــی ئــەم پرســیارانە و دەیانــی دیکــە، لــەلای موزســیان و هونەرمەنــدی کــورد ئامانجی شــیکاری ئەم زاراوەیە بوو.
سەرچاوە:
بڕوانە کتێبی موزیک چییە؟ نوسینی توانا حەمە-
بابــک احمــدی، موســیقی شناســی فرهنــگ تحلیلــی مفاهیــم، چــاپ: اول، نشــر مرکز، تهــران، ١٣٨٩، ١٠٣ مقالەیەکی نادر دولتشاهی، لە ویبسایتی پیک ایران. ٢٠١٦/١٢/٢٥ .