نوســەری دیــاری ڕووســی لیۆ تۆڵســتۆی لە کتێبــی هونــەر چییــە؟دا کــە وەک خــۆی ئامــاژەی پێــدەکات، ئــەو کتێبــەی ئەزموونــی تێڕامانی پازدە ســاڵی تەمەنێتــی دەربــارەی هونــەر، ئــەو لــەم کتێبەدا دەگاتە ئەو بڕوایەی، کە هونەرەجوانەکان کاریان تەنها ئەفراندنی جوانی و چێژ نییە، بەڵکو بە دیدی ئەو هونەر ئامانجی باڵاتری هەیە.
تۆڵستۆی بە شێوەیەکی گشتی تەواو کایەکانی هونەرەجوانەکان، ئەخاتە ژێر تێڕامان و پرسیارەوە، پاشان بڕواکانی خۆی دەربارەیان دەخاتەڕوو. ئــەو دەڵێــت: “بــەر لــە هەمــوو شــتێک پێویســتە، هونەر تەنهــا لــە چێژ بینیندا کۆنەکرێتەوە، بەڵکو هونەر یەکێکــە لــە پەیوەندییــە گرنگــەکان بــۆ ژیانــی مرۆڤایەتــی، هونــەر بــۆ ژیانــی مرۆڤ و بــۆ بەردەوامی تاک و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بابەتێکی پێویســت و گرنگــە، چونکــە تاکــەکان بــە هەســتێکی یەکسان بەیەکەوە دەبەستیتەوە”. هەروەها تۆڵستۆ لە بەشێکی دیکەی ئەم کتێبەیدا دەنوســێت: “هونەر واتە: هەســتێکی مرۆڤ، کە لە پێشتردا ئەزموونی کردووە. پاشان لە خۆیدا بێداری بکاتــەوە، بــە ژەنیــن، بــە هــۆکاری جوڵــە و هێماکــردن، هێــڵ و رەنگــەکان، دەنــگ و نەخشەســازی، ووشــەکان بکاتــە رســتە بــۆ ئەوانــی دیکــە پاشــان هەمــان شــت و هەمــان ئەزمــون، لــە ڕێگای هەستەوە ئەزموون بکاتەوە”. تۆڵســتۆی ئــەم پرۆســەیە ناودەنێــت: [گواســتنەوەی هەســتەکان]. پاشــان ئــەوە دەخاتــەڕوو، کــە هونەرمەنــدی راســتەقینە ئــەو کەســەیە، کــە سۆزەکانی بەیان دەکات و هەم لە رێگەی هونەرەوە بــۆ ناویــان دەگەڕێتــەوە، پاشــان ئەوانــەی، کــە هونەرەکــەی دەبینــن، هۆگــری ئــەو ئەزموونە دەبن،
کــە ئــەو پێیدا تێپەڕبــووە” .