" type="text/css" > Skip to main content

نوسینی: توانا حەمە

بــە درێژایــی ســەدەی ڕابــردوو تــا دوای ڕاپەریــن گفتوگــۆی نێــوان هونەرمەنــدان و موزیــكاران ئــەوە بــووە، كام گۆرانــی (ڕەســەن)ە و كام گۆرانـی (ناڕەسـەن)ە. لـە ڕاسـتیدا تـا ئێسـتا پێناسـەیەكی تـەواو بـۆ ئـەم ووشــەیە نەكــراوە، بــەڵام زیاتــر مەبەســت لــە بــەكار هێنانــی ووشــەی (ڕەســەن) لــە موزیكــی كوردیــدا ئــەو گۆرانییــە كلاســیك و كۆنانەیــە كــە لــە لایــەن گۆرانیبێژانــی ســەدەی ڕابــردووە گوتــراون. یــان بــە دیوێكــی تــردا (ڕەســەن) موزیكــی (خۆماڵی)یــە و كــە هیــچ خــەوش و مۆركێكــی بێگانـەی پێـوە نیە، هەرچی گۆرانی (ناڕەسـەن) دەچێتـە بازنەی (ئەوانی دی)یـەوە. ئـەم گفتوگۆیـە لـە موزیكـی كوردیـدا تـا ئێسـتا بەردەوامـە لـە ڕاسـتیدا زۆر جـار ئـەم ووشـەیە بـە هەڵـە بەكاردێـت، چونكـە مـەرج نیـە هەرچــی (كــۆن) بێــت ڕەســەن بێــت. نموونــە ئەگــەر بڕوانرێتــە بەشــێكی زۆر لـە گۆرانییەكانـی هونەرمەندی گەورەی کورد عەلـی مـەردان بـە هۆكاری ئـەوەی كـە موزیكەكانی ژەنیارانــی عــەرەب ژەندویانــە مۆركــی موزیكییــان پێــوە دەبینرێــت. هەروەهــا هونەرمەندی گەورەی كــورد (خالقــی) هەندێــك لــە كاری موزیكەكانــی تـەواو مۆركـی موزیكـی فارسـیان پێوەدیـارە بـە تایبـەت ئـەو بەرهەمانەی لــە ڕادیــۆی تــاران تۆماركــراون. دواجــار بــە هــۆی سەرســامی خالقــی بـە هونەرمەنـدی ئێرانـی (غـولام حسـین بەنـان) كاریگـەری تونـدی لـە سـەر دەنـگ و موزیكـی خالقـی بـە جێهێشـتووە. لێـرەدا لای بەشـێكی زۆر بەرهەمەكانـی خالقـی ڕەسـەن ترینـن، ئەگـەر بـە و دوو دیـدەی سـەرەوە بێــت ئــەوا هەندێــك لــە كارەكانــی ناچنــە نێــو خانــەی (ڕەســەن)ەوە. لێـرەدا ئـەم چەمكـە دەكەوێتـە دووڕیانێـك كـە بـە بـڕوای مـن لـە ئاینـدەدا دەبێتـە گرفـت بـۆ ئـەو لێكۆڵینەوانـەی كـە دەربـارەی ناسـنامەی موزیكـی كـوردی دەكرێـن. چونكـە سـەرئەنجامی ئـەم نـا ڕوونیـە لـە بەكارهێنانـی چەمكەكانــدا ئــەو شوناســەی كــە موزیكــی كــوردی دەیەوێــت بــۆ خــۆی دروســت بــكات خــۆی بــزردەكات.

ناسیۆنالیست و ڕەسەن و ناڕەسەن

لــە دوای ڕاپەریــن و بــە تایبــەت لــە ســاڵانی 1998 ئیــدی هەســتی ناسیۆنالسـتی لـە موزیكـی كوردیـدا گەرچـی بەرپەرچی تەوژم و شـەپۆلی موزیكـی (ئەوانـی دی) دەداتەوە، سـەرئەنجام ناتوانرێت بەر بەو شـەپۆلە بگرێـت چەندیـن جـۆر لـە موزیـك دێنـە بـوون. نموونـە: زەكەریـا عەبـدوڵا بـە دامەزرێنـەری ئەرەبێسـكی كـوردی دا دەنرێـت، گەرچـی زۆر هەوڵـدرا ئـەم شـەپۆلە موزیكـە توركیـە نەبێتـە دیـاردە و بـەری لێبگیرێـت، كەچـی دواجــار بــە هــۆكاری كاریگەرییــە سیاســی و بازگانــی و ئابوورییەكانــی ووڵاتـی توركیــا لـە سـەر باشـووری كوردسـتان، موزیكـی توركــی بـووە پێداویسـتیەكی بـاو سـەردەمیانە بـۆ موزیكـی كـوردی. لەمـە بـەدوا دەیان گۆرانیبێــژی دی دروســت بــوون بــە لاســایكردنەوەی موزیكــی (ئەوانــی دی) هاتنــە گۆڕەپانــی موزیكــی كــوردی دواجــار توانیــان هــەوادار و گوێگرێكـی زۆر بـۆ خۆیـان كۆبكەنـەوە. دواتــر لــە سەردەســتی چەنــد كەســێك وویســترا هەمــان ئەزموونــی (زەكەریــا) دووبــارە بكەنــەوە و موزیكــی (تــەرب)ی عەرەبــی بێتــە نێــو موزیكــی كــوردی، بــەڵام بــە تونــدی لــە لایــەن تاكــی كــورد و هەســتی ناسیۆنالیسـتییەوە بەرپەرچدرایـەوە نەیتوانـی لـە نێـو موزیكـی كوردیـدا جێــی خــۆی بكاتــەوە. كــە ئەمــەش دەگەڕێنمــەوە بــۆ ئــەو مێــژووە پــڕ لەتراژیدیایــەی كــە كــورد لــە گــەڵ زمــان و دەســەڵاتە سیاســییەكانی نەتەوەیــی عەرەبیــدا هەیبــووە. لــە ئێســتادا بــە هــۆی گەشــەندنی ژیــاری كۆمەڵایەتــی كــورد و بوونــی كیانۆكەیەكــی سیاســی هەســتە ناسێونالســتیەكان كاڵ بوونەتــەوە و دەیــان فــۆڕم و ژانــرای تــر لــە موزیكـی (ئەوانـی دی) لـە نێـو دنیـای موزیكـی كـوردی هـەر لـە موزیكـی كلاســیكی ئەوروپــی، توركــی، عەرەبــی، تــا موزیكــی ڕاپ دەبینرێــت و ئاوێتــە بــوون لەگــەڵ كەلتــووری موزیكــی كوردیــدا.

دواجــار لــە لایــەن تاكــی كــوردەوە دوولایەنــە ســەیری ئــەم بــارە دەكرێــت: هەندێــك پێیــان وایــە پێویســتە گۆرانــی كــوردی ببێــت بــە بەشـێك لـە موزیكـی جیهانـی و هەندێكیـش پێیـان وایـە پێویسـتە مۆركـی موزیكـی كـوردی پارێـزگاری لێبكرێـت و لـە نـاو نەچێـت. لێرەدا بـە بڕوای مــن موزیكــی كــوردی ناتوانێــت خــۆی بپارێزێــت لــە شــەپۆلی موزیكــی (ئەوانــی دی) چونكــە ئەمــە كێشــەی تەنیــا گەلــی كــورد نییــە، زۆرینــەی نەتـەوەكان لـە ژێـر هەڕەشـەی بـە جیهانگیـری بوونـدان و بەشـێكی زۆر لــە فەرهەنگــی زمــان و موزیــك و ئەدەبیــات … هتــد لــە نــاو دەچــن و كەلتـووری موزیكتەكنەلۆجـی پانتاییەكـی فـراوان لـە موزیكـی نەتـەوەكان داگیــردەكات. بــە بــڕوای مــن باشــترین ڕێــگا بــۆ پاراســتی فەرهەنگــی موزیكــی كــوردی ( لــە بــزر نەبــوون لــە نێــو موزیكــی ئەوانــی دیــدا) ئەرشــیفكردن و پاراســتنی ئــەو فەرهەنگــە موزیكیــە كــە لــە ڕابــردوودا هەبــوون، وەك بەشــێك لــە میراتــی ڕابــردوو بپارێزرێــن بــە دیجیتــاڵ بكرێــن. چونكــە لــە ئێســتادا دنیــا بینــی بــۆ موزیــك زۆر گــۆڕاوە چەمكــی (ئەوانـی دی) و ( ئێمـە) تـەواو ئاوێتەبـوون ئەمـە دیاردەیەكـی جیهانییـە زۆر ســەختە بتوانرێــت ڕێگــری لــەم دیــاردە جیهانیانــە بكرێــت.

 

کتێبی ئەلکترۆنی چەمکی ئەوانی دی لە موزیکی کوردیدا

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.