" type="text/css" > Skip to main content

ئۆپێرای لا بۆهێم (La Bohème) یەکێکە لە ژەنراوترین، تراژیدیترین و جەماوەریترین شاکارەکانی جیهانی ئۆپێرا، کە لە چوار پەردەدا چیرۆکی خۆشەویستی، هەژاری و هونەر لە پاریسی سەدەی نۆزدەیەمدا دەگێڕێتەوە. جاکۆمۆ پوچینی (1858–1924) ئاوازدانەری گەورەی ئیتالی و جێگرەوەی ڕاستەقینەی جۆزێپێ ڤێردییە لە لوتکەی ئۆپێرای ئیتالیدا. پوچینی ڕابەری بزووتنەوەی ڤێریزمۆ (Verismo) بوو لە ئۆپێرا — شوێنکەوتەی شێوازێک کە لە بری باسکردنی پاشا، ئەفسانە و کارەکتەرە مێژووییەکان، سەرنجی دەخستە سەر ژیانی ڕاستەقینە، ئازار، خۆشەویستی و خەمی خەڵکی ئاسایی.

پوچینی بەوە ناسراوە کە خاوەنی ئاوازگەلێکی زۆر سۆزدار، هێزی دراماتیکی بەرز و ئۆرکێستراسیۆنی ورد بوو. جگه لە La Bohème، شاکارەکانی تری وەک Tosca، Madama Butterfly و Turandot تا ئێستاش شاکارەکانی پڕ بینەرترین ئۆپێران لە سەرانسەری جیهاندا.

تەوەری سەرەکی

ئۆپێراکە لە ڕووداوەکانی پاریسی ساڵی 1830 وەرگیراوە. باس لە ژیانی کۆمەڵێک گەنجی هونەرمەند و ڕۆشنبیری هەژار (بۆهیمی) دەکات کە لە جەنجاڵی و ساردی پاریسدا بەدوای خۆشەویستی، هونەر و ژیاندا دەگەڕێن.

کورتەی پەردەکان (بەشەکان)

پەردەی یەکەم: لە ژوورێکی ساردی سەربانی بینایەکدا لە پاریس، ڕۆدۆلفۆ (شاعیر) و مارچێلۆ (وێنەکێش) لەگەڵ هاوڕێکانیان (داریسووتەمەنی)یان پێنییە بۆ خۆگەرمکردنەوە، بۆیە ڕۆدۆلفۆ یەکێک لە شانۆنامەکانی دەسووتێنێت. دوای ئەوەی هاوڕێکانی دەچنە دەرەوە،دراوسێ تازەکەیان میۆ (Mimi) کە کچێکی دروومان و گوڵدۆزە، دێتە دەرگاکەیان بۆ ئەوەی مۆمەکەی داگیرسێنێتەوە. کلیلی ژوورەکەیممی لە تاریکیدا وندەبێت، ڕۆدۆلفۆ دەستی ممی دەگرێت و هەست بە ساردی دەستەکانی دەکات، لێرەوە خۆشەویستییەکی بەهێز لە نێوانیانداسەرهەڵدەدات.

پەردەی دووەم:

شەوی جەژنی کریسمسە لە ناوچەی لاتیەن (Quartier Latin) ڕۆدۆلفۆ، ممی دەباتە کافێ مۆمۆس (Momus) و دەیناسێنێت بەهاوڕێکانی. لەوێ موزێتا (Musetta)—خۆشەویستەکەی پێشووی مارچێلۆ—لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەندی بەتەمەندا دەردەکەوێت، بەڵامبۆ ئەوەی سەرنجی مارچێلۆ ڕابکێشێت گۆرانییەکی بەناوبانگ دەڵێتەوە و لە کۆتاییدا لەگەڵ مارچێلۆدا ئاشتبوونەوە ڕادەگەیەنن.

پەردەی سێیەم:

مانگی شوباتە و کەشوهەوا بەفرین و ساردە. ممی دەچێتە لای مارچێلۆ و گلەیی لە گۆڕانی ڕەفتارەکانی ڕۆدۆلفۆ دەکات. ڕۆدۆلفۆ بەهۆیدوودڵی و ڕاڕاییەکەیەوە داوای جیابوونەوە دەکات، بەڵام دواتر دان بەوەدا دەنێت کە هۆکاری دوورکەوتنەوەی ئەوەیە ممی بە سەختینەخۆشە (تووشی سیل بووە) و لەو ژوورە ساردەی ئەودا توانای چارەسەرکردن و گەرمکردنەوەی نییە. ممی و ڕۆدۆلفۆ بڕیار دەدەن تاهاتنی وەرزی بەهار بەبێ شەڕکردن بەیەکەوە بمێننەوە.

پەردەی چوارەم:

چەند مانگێک تێپەڕیوە؛ ڕۆدۆلفۆ و مارچێلۆ جارێکی تر بە تەنیا لە ژوورەکەیان کار دەکەن و بیر لە ممی و موزێتا دەکەنەوە. ناگهانموزێتا بە پەشۆکاوییەوە دێتە ژوورەوە و ڕادەگەیەنێت کە ممی لە سەرەمەرگدایە و هێناویەتییەوە بۆ ئێرە. هاوڕێکان هەموو شتەبەنرخەکانیان (لەوانە پاڵتۆ و کەرەستەکانیان) دەفرۆشن بۆ کڕینی دەرمان و شتومەکی گەرم. ممی لە باوەشی ڕۆدۆلفۆدا بیر لە یەکەمدیداریان لە شەوی کریسمسدا دەکاتەوە و بە ئارامی گیان دەسپێرێت. ئۆپێراکە بە هاواری دڵتەزێنی ڕۆدۆلفۆ بەناوی “ممی!” کۆتایی دێت.

ئەم بەرهەمە ساڵانە 25 ئەیلول تا 10 ی کانوون لە پاریس  سەر تەختی شانۆیە..

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان