موزیکناس
خانمە هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی، تایلەر سویفت، ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ لە جیهانی موزیک و ئابووریدا تۆمار دەکات و دەبێتەیەکەمین گۆرانیبێژ لە مێژوودا کە تەنیا لە ڕێگەی بەرهەمە موزیکییەکان و گەشتی کۆنسێرتەکانیەوە ناوی بچێتە لیستی ملیاردێرەکانی جیهانەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرت و ئامارەکانی دامەزراوە داراییە جیهانییەکانی وەک “فۆربس” و “بلومبێرگ”، سەروەتی تایبەتی تایلەر سویفت لە هێڵی1.6 ملیار دۆلار تێپەڕی کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆی داهاتی گەشتی کۆنسێرتە مێژووییەکەی بەناوی “The Eras Tour” بەهۆیفرۆشتنی بلیت، کەلوپەلی تایبەت و فیلمی دۆکیۆمێنتاری کۆنسێرتەکەوە، گەیشتووەتە نزیکەی 2 ملیار دۆلار.
ئەم دەستکەوتە داراییە سویفت دەکاتە دیاردەیەکی ناوازە لە پیشەسازیی کات بەسەربردندا؛ چونکە بەپێچەوانەی هونەرمەندە ملیاردێرەکانی تریوەک ڕیهانا یان جەی زی کە بەشێکی سەرەکیی سەروەتەکانیان لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە براندەکانی ماکیاژ، مۆدە و کۆمپانیا بازرگانییەکانەوەپەیدا کردووە، سەروەتەکەی تایلەر سویفت تەنیا و تەنیا بەرهەمی داهێنانی هونەری، فرۆشتنی ئەلبووم و فرۆشتنی بلیتی کۆنسێرتەکانیەتی.
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بازدانی گەورە لە سەروەتی ئەم هونەرمەندە، دوای دەستپێکردنی گەشتی کۆنسێرتە جیهانییەکانی لەساڵی 2023ەوە دەستی پێکرد، کاتێک بۆ یەکەمجار ناوی چووە لیستی ملیاردێرەکانەوە، و لەو کاتەوە تاوەکو کۆتاییهاتنی گەشتەکەی، داهاتەکانیبەردەوام لە هەڵکشاندا بوون و پێگەیەکی بێڕکابەری لە مێژووی موزیکی جیهانیدا پێبەخشی.



