" type="text/css" > Skip to main content

ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، کۆڕێکی تایبەت بۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد (دیاری قەرەداغی) ڕێکدەخات.

کۆڕەکە لەژێر ناونیشانی (لە گۆرانییدا، بەهای دەق، شوناس و بیرەوەری و جەنگی تاریکی) بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی مۆسیقا و دەق لە پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تاریکی.

📅 زانیارییەکانی کۆڕەکە:

  • ڕۆژ: سێشەممە

  • بەروار: 19 / 05 / 2026

  • کات: 4:30 ی ئێوارە

  • شوێن: سلێمانی، ئینستتیوتی داکۆ، شەقامی سالم، تەلاری جەمالی حاجی عەلی، نهۆمی 5

هاتووان لەم کۆڕەدا دەرفەتی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی فیکرییان لەگەڵ هونەرمەند دیاری قەرەداغی دەبێت لەسەر دۆخی ئێستای گۆرانی و مۆسیقای کوردی. هاتن بۆ هەموانە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.