" type="text/css" > Skip to main content

بەرواری ٢٠٢٦/٥/١٦ رۆژی شەممە ئۆرکێسترای گەنجانی نەوا سێیەمین کۆنسێرتی خۆی بەپاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات ئەنجامدا.

کۆنسێرتەکە بە رابەرایەتی (وەلید ئەحمەد) و بەشداری (٧٥) هونەرمەندی موزیسیان بەڕێوەچوو.

گۆرانیێژان (بەڵێن فارس – ژولیا شوان – کۆژین دڵشاد) لە کۆنسێرتەکەدا بەشداربوون و کارەکان لەلایەن هونەرمەندانی لاوی گروپەکەوە کاری دابەشکردنی بۆکرابوو.

شایەنی باسە سەدان کەس ئامادەی کۆنسێرتەکەبوون و یەکێکبوو لە سەرکەوتووترین و باشترین کۆنسێرتەکان، لەدڵ و هزری گوێگران و ئامادەبووان جێگەی خۆی کردەوە و بەگەرمی پێشوازییان لێکرد.

ئامانجی ئۆرکێسترای نەوا گەشەپێدانی هونەری و درووستکردنی کەشێکی هونەرییە بۆ موزیسیان و دەنگبێژانی لاوی هەموو کوردستان لەشاری سلێمانییەوە. نەوا دەیەوێت نەوەیەکی موزیسیان پەروەردەبکات کە خزمەت بە کولتوور و موزیکی کوردی بکەن و داهاتوویەکی موزیکی تۆکمە و بەهێز درووستبکرێت.

بەشی بکە لە:
رێژوان تەها

نووسەر و موزیسیان