بالێندرا شا، ڕاپەری ناسراوی نیپاڵ، بە فەرمی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی ناسێنرا. بالێندرا شا تەمەنی 35 ساڵە لە رابردوودا وەک راپەڕێکی دیاری نیپاڵ بە گۆرانییە رەخنەییەکانی و کە پەیامی بەشێکیان هیوا و ئومێد بوون بۆ ئایندەی نیپاڵ ناسرابوو. بەڵام لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی نیپاڵ دژی گەندەڵی حکومەتەکەی، وەک یەکێک لە سیاسەتوانە چالاک و کاریگەرەکان سەرنجی گەنجانی وڵاتەکەی زیاتر بۆ خۆی راکێشا، هەر دەرئەنجامی ئەم خۆپیشاندانانە ئەمڕۆ وەکو سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ دیاریکرا. بەشی بکە لە: