ڕێژوان تەها
جۆزێف هایدن Joseph Haydn (١٧٣٢-١٨٠٩) موزیسیانێکی نەمسایی بوو، کە کارەکانی لە بەرزترین ئاستەکان بوون، لە داڕشتنی سەردەمی کلاسیک لە موزیکدا. زۆرجار بە “باوکی سەمفۆنیا Father of the Symphony” و “باوکی چوارینەی ژێدار Father of the String Quartet” ناودەبرێت، هایدن فۆرم و پێکهاتەی موزیکی دروستکردووە و گەشەپێداوە، کە کاریگەرییان لەسەر کۆمپۆسەرە گەورەکانی وەک مۆزارت و بیتهۆڤن هەبووە.
هایدن لە گوندێکی بچووکی نەمسا لەدایکبووە، بەهرەی موزیکی لەمنداڵییەوە تێدا دەرکەوتووە و دواتر لەگەڵ بنەماڵەی دەوڵەمەندی ئیستەرهازی Esterházy کاری کردووە، لەوێدا بە شێوەیەکی بەرفراوان و تایبەت موزیکی بۆ ئۆرکێسترای دەربارەکە نووسیوە.
کارەکانی هایدن بریتین لە زیاتر لە ١٠٠ سەمفۆنیا Symphonies، چەندین چوارینەی ژێدار String quartets، سۆناتای پیانۆ و ئۆراتۆریۆ Sonatas, and Oratorios.
تەنانەت ئەمڕۆش موزیکی هایدن بەهۆی داهێنان و هەست و کاریگەرییە بەردەوامەکانی لەسەر موزیکی کلاسیکی ڕۆژئاوایی لە سەرانسەری جیهاندا لێکۆڵینەوەی لەسەردەکرێت و لەهۆڵەکانی کۆنسێرتیشدا هەمیشە لە نمایشدان.



