" type="text/css" > Skip to main content

نووسینی/ خەلیل عەبدوڵڵا

هونەرمەندی مەقامبێژ (سێوە)، خاوەنی دەنگێكی بەسۆز‌و ئەفسوناوییە، خاوەنی ئەم دەنگە خزمەتێكی زۆری بەهونەری مەقامی كوردیكردووە.

ناوی ته‌واوی سڵێوە كوڕی خواجە یەڵدە سڵێوەیە‌و بەسێوە ناسراوە.

ساڵی 1890 لەگەڕەكی بەفری قەندی شاری كۆیە لەئامێزی خێزانێكی مەسیحی لەدایك بووە.

سێوە هەر لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای هونەرو ئەدەبیات بووە‌و بەشیعرەكانی حاجی قادری كۆیی‌و ئەختەرو قاسید‌و دڵدار‌و سافیهیرانی سەرسام بووە.

ژیانێكی سەخت‌و ناخۆشی بردۆتە سەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وازی لەخولیای هونەری نەهێناوە‌و بەردەوام بووە‌و ساڵی 1952 لەرێی قادردیلانی هونەرمەندەوە چۆتە رادیۆی كوردی بەغدا‌و لەوێ‌ پێنج مەقامی تۆمار كردووە، بەوەش لەسەر ئاستی كوردستان ناسراوە. خاوەنیچەندین مەقامی دیكەشە.

لەدیارترین مەقامەكانی سێوە ئەمانەن(سەحەر، ئایشە گوڵ، گوڵێ‌، خەرامان، بەهارو كراسی تەنگ میرەم).

سێوە كەسێكی زیرەك‌و بەتوانا بووە‌و زمانەكانی فەرەنسی‌و عەرەبی‌و فارسی زانیوە.

ئەم هونەرمەندە ناسراوە لە 9ی كانونی یەكەمی 1963 له‌ته‌مه‌نی 73ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و لەگۆڕستانی هەرموتەی شاری كۆیە بەخاكسپێردرا.

بەڵام دەنگە رەسەن‌و ئەفسوناوییەكەی هەر بەنەمری دەمێنێتەوە. درودی رێزو وەفاو ئەمەکداری بۆ گیانی پاکی سێوەی نەمر لە ساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.