" type="text/css" > Skip to main content

نێوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ چاره‌سه‌ر به‌ موزیک ده‌ڵێن: موزیک یاریده‌ی تووشبووانی ئه‌ڵزایمه‌ر ده‌دات له‌ گۆشه‌گیرییه‌كان ده‌ربچن و ده‌ست به‌ گۆرانی گوتن و زه‌رده‌خه‌نه‌ و گفتوگۆ بكه‌ن، كاتێك گوێیان له‌ موزیکی دڵخوازی خۆیان ده‌بێت.

د.سیسیلی جۆرپینۆ كه‌ پزیشكێكی نێوه‌نده‌كه‌یه‌ ده‌ڵێ كاتێك تووشبویه‌كی ئه‌ڵزایمه‌ر گوێی له موزیک ده‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاوازه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ست به‌ كاركردن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئاوازه‌كانی رابردوو ده‌كات و ته‌نانه‌ت كه‌سه‌كه‌ هه‌وڵی یادداشتكردنی جۆری نوێی مۆسیقایش ده‌دات له‌ مێشكیدا.

پزیشكه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ناوچه‌ی تایبه‌ت به‌ ئاواز و موزیک له‌ مێشكدا له‌و ناوچانه‌ی مێشك دووره‌ كه‌ هه‌ر زوو به‌هۆی ئه‌ڵزایمه‌ره‌وه‌ داده‌خورێن و ده‌پووكێنه‌وه‌، به‌مجۆره‌ موزیک هه‌وڵی به‌ چالاك هێشتنه‌وه‌یان ده‌دات و له‌وانه‌یه‌‌ پووكانه‌وه‌یان به‌هۆی ئه‌ڵزایمه‌ره‌وه‌ دوابخات.

به‌پێی ئاماره‌ جیهانییه‌كان له‌ ساڵی 2015 دا و له‌سه‌ر ئاستی جیهان 44 ملیۆن كه‌س نه‌خۆشی ئه‌ڵزایمه‌ریان هه‌یه‌ و پێشبینیده‌كرێت ژماره‌كه‌ له‌ ساڵی 2050 دا بگاته‌ 135 ملیۆن كه‌س.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.