" type="text/css" > Skip to main content

ئامادەکردنی:
حەسەن حەمەد ئاندێکی

لەم بابەتەدا ئێمە هەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر ئەو بابەتە سەرەنج ڕاکێش ئەویش ئەوەیە کە چۆن موزیک کار دەکاتە سەر ڕووکەکان.
(بین) هەرزەکارێکی 19 ساڵان بوو، ژەنیاری ئامێری ڤایۆلین بوو. ئەو هەندێک ڕووەکی ماڵانی لە باڵکۆنی ژوورەکەیدا هەبوو: (کە لەویێ ڕاهاتبوو ڤایۆلینبژەنێ) و بەردەوام ڕووەکەکانی ئاو دەدا. پاشماوەیەک سەیری ڕووەکەکانی کرد گەشەیان باشتربووە لە ڕووەکەکانی تری ناوماڵەکەی، هەرچەندە ئاودانی ڕووەکەکانیش بە یەکسانی بوو. ئەو کەوتە تێڕامان و بیرۆکەیەکی دانا و ووتی لەوانەیە لەڕاستیدا بەهۆی ڤایۆلینەکەمەوە بێت.

بەڵێ، بیرۆکەکەی لەوانەنیە هەڵە بێت، لەبەر ئەوەی چەندین تاقیکردنەوەکراوە کە پێمان دەڵێت باوەڕبینین بەوەی موزیک کاردەکاتە سەر گەشەی ڕووەکەکان، چونکە ڕووەک بونەوەرێکی زیندووە. هەستیان هەیە و دەتوانن هەست بکەن.
بۆنمونە لەدیاردەی ( Touch Me Not) کە ڕووەک بەدەست لێدانێک لوول دەخوات یان لوولیەکەی دەکرێتەوە.
زانای هیندی (Jagdisn Chandra Bose) بیری لەوەکردەوە کە دەنگی موزیک کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک بەڵام دڵنیا نەبوو، بۆیە چەند تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامدا لەسەر ئەو بابەتە.

کاریگەری موسیقا لەسەر ڕووەک:

چەندین تاقیکردنەوەی جیاوازکراون کەهەموویان سەرچاوەی گەورەن. 
Retallack Dorothy)) کتێبێکی بچووکی بڵاوکردەوە بەپشت بەستن بەو تاقیکردنەوانەی خۆی ئەنجامی دابوو لەبارەی کاریگەری موزیک لەسەر ڕووەک لەکۆلێژی کۆلۆرادۆ لە دێنڤر، ئەو دۆزییەوە کەلەناو 3 کۆمەڵە ڕووەکی جیاواز، هەریەکەیان لەدۆخی جیاواز کاتێک خرانە بەدەنگی موزیک گەشەیان باشتربوو لەڕووەکەکانی تر.
لەیەکێک لەدۆخەکان، ڕووەکەکان ڕوویان بەرەو ئامێری موزیکەکە چەمابەوە کە دەنگی لێوە دەهات! ڕەنگیان سەوزوجوان و تەندروستی قەدەکانیان زۆر باش بوو.ئەمە جگەلەوەی کە ئەگەر مۆسیقاکە یەک جۆرئاستی دەنگی هەبێت و نەگۆڕێت و بێزارکەربێت، ئەوا هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕووەکەکان نابینرێت، بەڵام ئەگەر موزیکەکە کلاسیکی بێت و بەرزو نزمی و لەرینەوەی تێدابێت، ئەوا بەڕێژەیەکی زۆر گۆڕانکاری لەسەرگەشەی ڕووەکەکان بەدی دەکرێت. ئەوە چالاکییەکی درێژەخایەنە بۆیە چەنده ەفتەیەک دەخایەنێت تاکوکاریگەری موزیکەکە ببینی لەسەر ڕووەکەکان.

موزیکی کلاسیک و گەشەی ڕووەک :
موزیکی کلاسیکی یەکێکە لەوجۆرە موزیکانە کە کاریگەری بەردەوامی هەیە لەسەر ڕووەکەکان. ڕووەکی (agas، جۆرێکی ڕووەکە کە کۆمەڵە گۆپکەی هەیە)، یەکێکە لەو ڕووەکانەی کاری لەسەر کراوە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە.
هەروەها ڕووەکی (Occident) لەزۆر تاقیکردنەوە بەکارهاتووە کە بۆ ئەوبابەتە کراوە.
دروستبوونی لەرەلەرەکانی موزیک بەرپرسیارە لەگەشەی ڕووەک، بەڵام لەگەڵ هەممو ئەوانەی ووتراون و کراون، ئەگەر بڕواش وابێت کە مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک، هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە و ڕایەکان کۆک نین.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.