" type="text/css" > Skip to main content

ئۆرکێسترا چییە؟
ئەم نامیلکەیە لە ٥٠ لاپەڕە پێکهاتووە و لەزمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی بە ئامانجی زیاتر دەوڵەمەندکردنی و زانیاری بەخشین بە خوێنەری کورد هەندێک بابەتی لە چەند نامیلکەیەکی ترەوە بۆ زیادکراوە. بەشێوەیەکی کورت و پوخت زانیاری تەواوی تێدایە لەسەر ئۆرکێسترا، وەک ئۆرکێسترا چییە؟ چەند جۆر ئۆرکێسترا هەیە؟ دیارترین موزیک دانەران، ژمارەی ژەنیاران، ڕابەری ئۆرکێسترا کێیە؟ سکۆر چییە؟، ئەو ئامێرانەی کە لە ئۆرکێسترادان، سەرکردەی ئۆرکێسترا کێیە؟ پیانۆ ، شوێنی ئامێرەکان لە ئۆرکێسترادا … هتد.
ئەم بەرهەمە لە نووسین و وەرگێڕانی ( توانا حەمە)یە، لە چاپخانەی کارۆ چاپکراون، لە ئێستا لە کتێبخانەکانی رەهەند و غەزەلنووس و جەمال عیرفان دەستدەکەون.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان