" type="text/css" > Skip to main content
تیمۆسێ شەلامێ، ئەکتەری فەرەنسی – ئەمریکی، لە فیلمێکی بایۆگرافیدا رۆڵی بۆب دیلەن، ئەستێرەی میوزیکی میللی رۆک دەگێڕێت و ئێستا لە نیۆیۆرک وێنەگرتنی دەستیپێکردووە. 
تیمۆسێ شەلامێ (28 ساڵ)، یەکێک لەو ئەکتەرانەیە کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان زۆرترین داخوازییان لەسەرە، بەتایبەت کە دوو فیلمی دوایی بەناوی “Dune” و “Wonka” سەرکەوتنی گەرورەیان بەدەستهێنا. فیلمەکە لە دەرهێنانی جەیمس مەنگۆلد، دەرهێنەری ئەمریکییە، پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ دوایین بەشی زنجیرە فیلمی “Indiana Jons” و فیلمی “Ford VS Ferrari”ـە کردووە. فیلمەکە بەناوی “A complete unknown”یە، تێیدا باس لە ژیان و هونەری دیلەن دەکات کە بە گۆرانییەکانی “Blowin  in the Wind” و “Blowin  in the Wind” ناوبانگی پەیداکردووە.
بۆب دیلەن (82 ساڵ) براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبییە و بەهۆی تێکستی گۆرانییەکانییەوە توانی ئەو خەڵاتە بەدەستبێنێت
بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان