" type="text/css" > Skip to main content

تەپڵی حاجیت بیستوە؟ دەزانی بۆچی بەکارھاتووە؟ ئەم ئامێرە بە تەپڵی حاجی لە شاری سلێمانیدا ناسراوە، خودی ئامێرەکە مێژوویەکی زۆر دێرینی ھەیە بەڵام ئەوەی کە ئێستا لە وێنەکەدایە تەمەنی زیاتر لە 150 ساڵە.


عوسمان
نعمان بەڕێوەبەری کلتورو کەلەپوری کوردی ماڵیسۆفی کەریم دەربارەی ئەم ئامێرە بە موزیکناسی ووت: «ئامێرەکە لە نعمانی چایچی باپیری کۆچکردووم بۆم ماوەتەوە، گرنگی ئەمئامێرە لەوەدایە، کە بەھۆی ئەوەی کە لەکۆندا ھۆکارەکانی گواستنەوە و ھاتوچۆی مرۆڤ تەھا ئەسپ و عەرەبانە بووە و ھۆکارەکانیپەیوەندیکردن تا ڕادەیەک زەحمەت بووە، بۆیە کاتێک ساڵانە حاجیانی سلێمانی لە حەج ئەگەڕانەوە کاتێک ئەگەشتنەوە نزیک شار کەسێکبەر لەوان و بەدەم لێدانی ئەم تەپڵەوە ھەواڵی گەڕانەوەی حاجیانی سلێمانی ئەگەیاند بەشار». جێی ئاماژەیە ئامێرەکە لاشەی مسە و بە پێستی ئاژەڵ داپۆشراوە و لەڕێی پیاکێشانی دوو پارچە داری تایبەتەوە ئەژەنرێت.

بەشی بکە لە:
Sara latif

ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست و ژەنیاری فلوت