" type="text/css" > Skip to main content

توانا حەمە

پاش بڵاوبونەوەی ونبونی کەشتی تیتان و ئاماژەدان بەوەی کە پێنج سەرنشینی ملیاردێر بۆ بینینی کەشتی نوقم بووی تایتانیک ساڵی 1912 بە ژێردەریای تیتان لە قوڵای دەریادا بوون.

بوو بە گرنگترین باسی نێو میدیا جیھانییەکان. دواجار یەکێک لە بەرپرسانی هێزە دەریاییەکانبە ناوی جۆن ماگەر، لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: «پارچەکانی ژێردەریاییەکە ئەوە نیشان دەدەن کە تیتان بەشێوەیەکیکارەساتبار تەقیوەتەوە. پارچەی ژێردەریاییەکە لە قوڵایی چوار کیلۆمەتر و لە دوری ٤٨٨ مەتر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە کە نزیکەی ١٠٠ ساڵبەر لە ئێستا کەشتی بەناوبانی تایتانیکی لێ نوقمبوو».

بەپێی ئاژانسەکانی ھەواڵ ملیاردێرەکان بۆ ئەم گەشتە و بینینی پاشماوەی کەشتی تایتانیک ھەر کەسێکیان بڕی 250 ھەزار دۆلاریان بە کۆمپانیاکە داوە، پاش ونبوون و ھەواڵی تەقینەوەی ژێردەرییاییەکە سەردێڕی ھەواڵەکانی ھەموو دنیا بوو، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا جێی ھەڵوەستەیە ئەم کارەساتە لەڕوانگەیەکی دیکەوە بۆتە ھۆکاری نیگەرانی خێزان و کەسە نزیکەکانی قوربانیانی کەشتی تایتانیک و بە کارێکی قێزەون دەزانن، چونکە پێیان وایە کە لە ژێرکاریگەری (فیلمێک و گۆرانییەکەدا) پارەی خەیاڵیان داوە، بۆ ئەوەی پاشماوەی کەسانێک ببینن کە بەشێوەیەکی کارەساتبار سەد ساڵلەمەوبەر مردوون.

جێی وەبیر ھێنانەوەیە پاش بڵاوبونەوەی فیلمی تایتانیک لە دەرھێنانی جەیمس کامیرۆن و گۆرانی (My heart Go on) لە ووتنی سیلیندیۆن و ھاوکات شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکی عاشقانە (جاک و ڕۆز) شێوازی و نوقمبونی کەشتیتایتایتانیک لەم فیلمەدا، جارێکی دی ئەم کارەساتە بوە جێی باس خواسی میدیاکان.

ھەموو ئەمانە ھۆکارگەلێکی کاریگەر بوون، کە کەل و پەل و کەرەستەکانی نێوکەشتی تایتانیک بە پارەی خەیاڵی بفرۆشرێن، بە نموونە: کەمان (ڤیۆلین)ەکەی دەستی والاس ھارتلی (1878-1912) کە لەدایکبونیشانشینی بەریتانیا و  رابەری ئۆرکێسترای سەر کەشتی تایتانیک بوو، بەپێی گێڕانەوەکانی فیلمی تایتانیک تا کۆتا ساتی نوقم بوونیکەشتییەکە بەردەوام بوو لە ژەنینی کەمانەکەی. ھەر بۆیە ئەم چیرۆکە ھۆکار بوو لە مەزادی ئاشکرادا ئەو (کەمانە) بە بڕی (1.7) یەک ملیۆنو حەوسەد ھەزار دۆلار لە ساڵی 2013 بفرۆشرێت.

ئەمە دەمانگەیەنێتە ئەو دەرئەنجامەی، فیلمەکە چەند کاریگەر بووە، بۆیە بەھەمان شێوەبۆ گرتنت وێنەیەک لە ژێر کاریگەری فیلم و گۆرانییەکەی فیلمی تایتانیک ھۆکارن کە ملیاردێرەکان ئەم گەشتە گران بەھا و مەترسیدارەئەنجام بدەن. تۆ دەڵێیت چی؟

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان