" type="text/css" > Skip to main content

لە ساڵی 2006دا، فیلمێک دەربارەی ژیان و ھونەری عەبدولحەلیم حافز گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری گەورەی میسڕی دروستکرا، ئەحمەد زەکیڕۆڵی (حەلیم)ی تێدا گێڕاوە. گەرچی لە کاتی خۆێدا فیلمەکە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی  زیاتر لە 14 ساڵ  ھەڵەیەکی زەق، کە بەسەر دەرھێنەری فیلمەکە و راکواردا تێپەڕیوە دەرکەوت.

لە (گرتەیەکی فیلمەکەدا)، حەلیم کە لەو بەشەی ژیانیدا ھەیسەم کوڕی (ئەحمەد زەکی) ڕۆڵی دەگێڕێت، (لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری دەرەوە دەکات)، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دەرەوە دەردەکەون، کە پێویست(ھەمان جۆری ساڵانی 60-50)بن ھەموویان ئۆتۆمبێلی تازە و مۆدێلی 2000-2005 دەردەکەون، دەشێت لە کاتی نمایشی فیلمەکە لە ھۆڵی سینەماکاندا ئەم ھەڵەیە بینرابێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی تۆڕەکۆمەڵاتییەکان کەمتر ھەڵەکە باسکراوە.

فیلمی حەلیم  لە ساڵی 2005 کۆتاییبەکارەکانی ھات، بەڵام بە ھۆی کۆچیدوایی ئەحمەد زەکی پاڵەوانی نێو فیلمەکە ساڵێك نمایشکردنی دواکەوت.

فیلمی حەلیم، باس لە ژیانی ھونەری و چیرۆکی تایبەتی ژیانی گۆرانیبێژی دیاری عەرەب (عەبدولحولیم حافز) دەکات، کە (عەندەڵیئەسمەر) ناسراوە، لە ساڵی 1929 لە دایکبووە و لە ساڵی 1977 بەنەخۆشی کۆچیدوای کردووە. خاوەنی ژمارەی پێوانەی فرۆشی(قەوان)ە گۆرانییەکانە، کە 80 ملێۆن دانەی لەسەر دەمی خۆیدا فرۆشراوە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.