" type="text/css" > Skip to main content

نوسینی: کۆسار فەتاح

لەپاش سەدان ساڵ خزمەتکردن بە ھونەر, کە ئامێری سنتور پێشکەشی کرد، ھێدی ھێدی کاتی ھاتووە کە ئیتر ئیسەنتور  و وەک نەوەیەکی نوێ جێگەی بگرێتەوە. لە وڵاتانی وەک ئێران بە تایبەتی لەم چەند ساڵانەی کۆتایدا، زۆر ھەوڵدرا کە گۆرانکاری بنچینەی لە ئامێری سەنتوردا بکەن، بۆ ئەوی ژەنیاری ئامێری سەنتور بتوانێت بە ئاسنتر کار لەسەر ئەم ئامێرەبکات.

بەڵام ھەوڵەکان لەلایەن کەسانی بەئەزمونەوە رەتدەکرایەوە، بەڵام ھەوڵەکان بەردەوام بون، چونکە پێویستیەکی حەتمی بو کە گۆڕانکاری لە شێوازی کۆکردن و گۆڕینی پەیژەکان ئاسان ببێت لە سەنتوردا. چەند نمونەیەک دروستکران کە پێیان دەوترا: سەنتوری خۆش کۆک واتا (ئاسان بۆ نەسب) بەڵام سەرکەوتو نەبوو. خۆشبەختانە لە نوێترین داھێناندا لەوڵاتی کەندا جۆرێک ئامێری سەنتور بەرھەمێنراوە کە بە (ئی سەنتور) ناسراوە، کە تەواو ئاسان کاری کراوە بۆ ژەنیاری ئامێری سەنتور لە روی نەسب و گۆرنی پەیژەکانی موزیک و گۆرانکاری مێجەر و ماینەر. ئەم ھەنگاوە بە یەکێک لە ھەرە ھەنگاوە گرنگەکان ئەژمار دەکرێت، لە چەند ساڵی رابردوو لە بواری گۆرانکاری ئامێرە موزیکیەکان لە فۆرمە کلاسیکە کۆنەکەی بۆ فۆرمی ئەلکترۆنیکی سەردەمییانە. وا بریارە لە کۆتای ئەم  مانگەدا لە وڵاتی ئێران و لە شاری تاران و لە پێشانگا ھونەرییە نێودەوڵەتیەکان، لە بورجی میلاد نمایش بکرێت و لەبازاری ھونەردا بڵاوبێتەوە.

ئیسەنتوور لەم ڤیدیۆیەدا ببینە..

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.