" type="text/css" > Skip to main content

نوسینی: توانا حەمە

ئەم وێنەیە گۆرانیبێژێکی دیاری سەدەی ڕابردووی شاری سلێمانییە، بەڵام بە ھەڵە و بە ھۆکاری ئەوەی شێوە و شێوازی خۆگۆڕینیان نزیکەلێک خەڵکی بە وێنەی ڕەشۆڵی دادەنێن. بەڵام ئەم وێنەیە گۆرانیبێژێکی ناوازەی سەدەی ڕابردووی سلێمانییە بە ناوی (قادر حاجی حسێن)،لە ساڵی 1921 لە گەڕەکی گۆیژە لە دایکبووە، لە کۆتایی ساڵانی 1940دا لەسەر شانۆی بۆنە و چالاکییە نیشتمانییەکان وەکگۆرانیبێژێکی نیشتمانپەروەر دەرکەوتووە. خاوەنی دەنگێکی ناوازە و ھاو ئاستی ئەحەی ناسڕ، ڕەشۆڵ، حەمەساڵح دیلان و تایەر تۆفیق،زۆرێک لەو گۆرانیبێژانەی ھاوسەردەمی خۆی بووە .

قادر حاجی حسێن زیاتر لە چینە دەنگییە بەرزەکاندا ھاوشێوەی ڕەشۆڵ و زۆرێک لە مقامبێژانی ئەو سەردەمە گۆرانی و مقامی دەچڕی وشارەزاییەکی زۆر باشی لە چڕینی مقامە ڕۆژھەڵاتییەکان ھەبووە. خاوەنی 3 قەوانی تۆمارکراوە کە لەلای خانەوادەی پارێزراوە وبەشێکیشی لە (یوتوب)دا بڵاویان کردۆتەوە. ئه‌و وێنه‌یه‌ كه‌ له‌نه‌ورۆزی ساڵی (21/3/1959) مقامبێژ ( قادری حاجی حسێن)ە،ڤایۆلینژەنەکە ( هادی عه‌نبه‌ر) له‌ده‌سته‌ ڕاستی: ڕۆشنبیر و بێژه‌ری ڕادیۆ (عومه‌ر هه‌ڵمه‌ت) له‌ده‌سته‌ چه‌پی و خۆت کەسەی ده‌ستیبه‌رزكردۆته‌وه‌ و گوڵێکی بەدەستەوەیە و مهقامی گوڵی سه‌ربه‌ستی ده‌چڕێت، له‌پشتیشانه‌وه‌  شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر (حاجی باقی به‌نگینه‌یە) دەر دەکەوێت به‌دیار ئامێری تۆماركردنه‌وه‌ وه‌ستاوه‌. ئەم گۆرانییە لە ئەرشیفی (توانا حەمە) پارێزراوە بەڵام کوالێتی دەنگی زۆر خراپە لەھەوڵی چاکردنیدایە). ئەم ھونەرمەندە گەرچی توانایەکی بێوێنەی لە گۆرانیگوتندا ھەبووە بەڵام ناو و ھونەری ونکراوە، ئەشێت بە ھۆکاریئەوە بوبێت کە زوو لە دنیای ھونەر دورکەوتبێتەوە.  ئە ھونەرمەندە لە ساڵی 1984 لە بەغداد کۆچیدوایی کردووە.

لەم لینکەوە بیسەری دەنگی بن.

 

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان