" type="text/css" > Skip to main content

بێرلۆسکۆنی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەو لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بەهۆی هەوکردنیسییەکانیەوە دەیناڵند و لە ژێر چارەسەری پزیشکیدا بوو. دواجار لە 12/6/2023 گیانی لەدەستدا.


بێرلۆسکۆنی
جگە لەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا بوو، بە ملیاردێری میدیایی، خاوەنی موڵک و ماڵێکی زۆر، بە یەکێک لە کەسایەتییەسیاسییە پڕ مشتومڕاوییەکانی ئیتاڵیا ناسرابوو.

بەڵام ئەو بە شێوەیەکی گشتی ناسراو نییە، پیشەی رابردووی بوو، بێرلۆسکۆنی پێشتر لە بواری موزیکدا کاری کردووە، ژیانی بەجۆرێکبووە، لە کەشتییە گەشتیارییەکاندا بەرامبەر بە بڕێک پارە گۆرانیگوتوە، جگە لەوە لە ساڵانی خوێندنیدا ئامێری ئۆرگ و دەبڵبەیسی ژەندووە.

هەموو ئەم چالاکییە ھونەرییانە لە ساڵانی چلەکانەوە لە قوتابخانەی ئامادەی لە میلانۆ دەستی پێکردووە، لەوێ ئۆرگی دەژەند و لەگەڵگروپەکەیدا گۆرانی دەگوت.

کۆنفالۆنیێری لە کتێبی ڕێگای من: ئەوە موزیک بوو کە یەکەمجار ئێمەی کۆکردەوە. من ئۆرگ و پیانۆم دەژەند و ئەویش گۆرانی دەگوت، بەڵامبە زۆری گۆرانی ئەمریکی دەگوت. ئەو کەسایەتی بەجۆرێک بوو، هەمیشە ویستویەتی دڵی کەسانی تر خۆش بکات، هەمیشە ویستویەتیکەشێکی خۆش و کات بەسەربردن بکات”.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان