" type="text/css" > Skip to main content

دیاری قەرەداغی 

ھونەرمەند دیاری قەراغی لە ھەژماری تایبەتی خۆی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و دەنوسێت: 

کە بەرهەم و لێدوان و هونەری هونەرمەندێکت، بەدڵ نەبوو بەپێی زانین و زانیاری و پاشخانی رەخنەیت رەخنەی لێبگرە. بێ رەحمانەو بێ موجامەلەکردن و خاترگرتن.

بەڵام جوێندان و شکاندن و سوکایەتی پێ مەکە، چونکە ئەم مافەت نییە و خۆتی پێ ئەدۆڕێی ئەم قسەیە دروستە بۆ هەموو ئەوانەشی کە رۆژانە خەریکی کۆمێنت نوسین و شکاندن و  جوێندانن بە هەموو کەس، بەهەموو وێنەیەک ، وتارێک ، سەرنج و رایەک.. تکایە گەر واتکرد بزانەو هەست بەخۆت بکە، کە بێ ئیشی و بەتاڵیت کە نەخۆش و برینداریت ، دڵڕەق و کەمیت، نەزان و نەخوێندەواریت.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.