" type="text/css" > Skip to main content

نوسینی: بەکر شواني

کتێبی  ئاوازێن کوردی نووسەر: سۆگۆمۆن سۆگۆمۆنیان، ناسراو بە کۆمیتاس ساڵی چاپ: 1903 ئیستانبوڵ قەشە و موزیکناس و ئاوازدانەر و سەرۆکی کۆرس و گۆرانیبێژی ئەرمەنی سۆگۆمۆن سۆگۆمۆنیان، ناسراو بە کۆمیتاس (1869 – 1935) دامەزرێنەری قوتابخانەی موزیکی نەتەوەیی ئەرمەنستانە و هاوکات بە یەکێک لە پێشەنگەکانی بواری ئێتنۆمیوزیکۆلۆژی دادەنرێت.

   

کۆمیتاس ساڵی 1895 لە زانکۆی فریدریش-ڤیلهێلم لە بەرلین دەستی بە خوێندنی زانستی موزیک کردووە و دوای تەواوکردنی خوێندن بە سەرکەوتوویی، گەڕاوەتەوە بۆ ئیستانبوڵ.  ئەو بە سوودوەرگرتن لە خوێندن لە ئەوروپا، 3000 هەزار گۆرانیی ئەرمەنی کۆ دەکاتەوە و نۆتەیان بۆ دەنووسێت. لە ڕووداوەکانی چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەمدا بەشێک لەو گۆرانییانە فەوتان و ئێستا تەنیا 1200 دانەی ماونەتەوە کە لە ئەرشیڤی نەتەوەیی ئەرمەنستان پارێزراون.

 

کۆمیتاس وەک ئێتنۆمیوزیکۆلۆژێک هەر بە هونەری ئەرمەنییەوە ڕانەوەستاوە و بەڵکو کۆمەڵێک گۆرانیی کوردیشی کۆ کردووەتەوە و نۆتەی بۆ نووسیون و ساڵی 1903 لە کتێبێکدا بە ناوونیشانی “ئاوازێن کوردی” بە چاپی گەیاندوون. خۆشبەختانە هونەرمەند و نووسەری هێژا کاک د. کارزان محەمەد چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەو کتێبەی چاپ و بڵاو کردووەتەوە و هونەرمەند سەلاح رەوفیش پێشەکی بۆ نووسیوە. کۆمیتاس خۆیشی گۆرانیی گوتووە و خاوەن دەنگێکی بەسۆز بووە. دروود بۆ روحی مرۆڤدۆستانەی کۆمیتاس.

گۆرانییەک بە دەنگو کۆمیتاس

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.