" type="text/css" > Skip to main content

موزیکدانەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر جۆن ئۆتمان لەگەڵ دەیڤید فرانکۆ، بەڕێوەبەری پیشەسازی فیلم و موزیک پێکەوە، هەماهەنگی دەکەن بۆ دروستکردنی فیلمێکی ژیاننامەیی درامی لەسەر بنەمای ژیانی موزیکدانەری بەناوبانگی جیهانی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڤیڤاڵدی.

 پڕۆژەکە لەلایەن کیڤن لوند و تی جەی سکۆتەوە نووسراوە و ماوەیەکی 20 ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەی دروستکردنەکەی دەستیپێکردووە، بە دیاریکراوی کاتێک ڕۆن هاوارد بڕیاربوو دەرهێنانی بۆ بکات. بەڵام دوای چەندین هەوڵی سەرکەوتوو نەبوو، پڕۆژەکە پێویستی بە دیدگایەکی نوێ بوو. بەڵام پاش ئەوەی لە ساڵی 2018دا فرانکۆ بەرهەمهێنەری موزیک، سیناریۆکەی هێنایە لای ئۆتمان، چیرۆکەکە سەرنجراکێش بووە بۆی، هەر بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵی بەرهەم هێنانی ئەو فیلمەدان.

 ئەنتۆنیۆ ڤیڤالدی، لە 1678 لە ئیتاڵیا لەدایکبووە، خاوەنی 456 بەرهەمی میوزیکییە، “وەرزەکانی ساڵ” یەکێکە لە دیارترین شاکارە موزیکییەکانی کە بۆ ئامێری (ڤایۆلین)  نوسراوە.

 

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.