" type="text/css" > Skip to main content

 

دەرونم بیەن بە تەختو سانی.. چنەش مەبڕیو تەمو زمسانی

جەمیل نەوسودی، گۆرانیبێژی هەورامی و ناسراو بە مامۆستای سیاچەمانە، دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمشەو کۆچی دواییکرد.

جەمیل ئەحمەدی ناسراو بە جەمیل نەوسودی، بە یەکێک لە ناوازەترین گۆرانیبێژ و سیاچەمانە چڕەکانی هەورامان دادەنرێت، خاوەنی سەدان بەرهەمی گۆرانیی و سیاچەمانەی تۆمارکردوە.

لەهەمان کاتدا بەیەکێک لە کاریگەرترین و پارێزەرانی گۆرانی رەسەنی هەورامی هەژمار دەکرێت، تەواوی تەمەنی بە گۆرانی و هونەری هەورامی بەخشیووە.

نەوسودی ماوەی دوو ساڵە بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە، بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت، دواجار ئەمڕۆ بەو هۆکارە لە نەوسودی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچییدوایکردووە. لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سبەینێ لە نەوسودی زێدی لە دایکبوونی بە خاک دەسپێردرێت.

وابڕیارە، رۆژی چوارشەممە شەشی ئادار، لە باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی خورماڵ بە ئامادەبوونی دۆستان و هەوادارنی ئەو هونەرمەندە، لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە پرسەی بۆ دابنرێت.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.