" type="text/css" > Skip to main content

گۆرانیبیژی ناسراوی تورکیا بەحریە تۆکماک کە بە کیباریا ناسراوە، شەوی رابردوو لە کۆنسێرتێکی ئاکپارتیدا لە پارێزگای مێرسینی تورکیا لە سەر ستەیج کەوت و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. کیباریا لە سپێکی کۆنسێرتەکەدا دەستی بە گۆرانیگوتن کرد؛ بەڵام لە ناکاو هاووڵاتییەک لە نێو ئامادەبووانەوە بە پەلە خۆی گەیاندە سەر ستەیج و بەرەو کیباریا چوو؛ پاسەوانێک لە پشت کیباریاوە بە مەبەستی رێگریکردن بەرەو ئەو هاووڵاتییە رۆیشت و لەو کاتەدا کیباریا کەوتە نێوان ئەو دوو کەسە و لەسەر ستەیج کەوتەخوارەوە. شلدوای ئەمڕوداوە هەرزوو کیباریا بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد. هێشتا نازانرێت ئەو کەسە هەواداری کیباریا بووە یان بە مەبەستی زیانگەیاندنی چووەتە سەر ستەیج.

 

گرتەی ڤیدیۆیی ساتی کەوتنی کیباریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.