گۆرانیبیژی ناسراوی تورکیا بەحریە تۆکماک کە بە کیباریا ناسراوە، شەوی رابردوو لە کۆنسێرتێکی ئاکپارتیدا لە پارێزگای مێرسینی تورکیا لە سەر ستەیج کەوت و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. کیباریا لە سپێکی کۆنسێرتەکەدا دەستی بە گۆرانیگوتن کرد؛ بەڵام لە ناکاو هاووڵاتییەک لە نێو ئامادەبووانەوە بە پەلە خۆی گەیاندە سەر ستەیج و بەرەو کیباریا چوو؛ پاسەوانێک لە پشت کیباریاوە بە مەبەستی رێگریکردن بەرەو ئەو هاووڵاتییە رۆیشت و لەو کاتەدا کیباریا کەوتە نێوان ئەو دوو کەسە و لەسەر ستەیج کەوتەخوارەوە. شلدوای ئەمڕوداوە هەرزوو کیباریا بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد. هێشتا نازانرێت ئەو کەسە هەواداری کیباریا بووە یان بە مەبەستی زیانگەیاندنی چووەتە سەر ستەیج.
گرتەی ڤیدیۆیی ساتی کەوتنی کیباریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.