" type="text/css" > Skip to main content
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : عەتا شەمێرانی
خانمە ئەکتەر و گۆرانی بێژی بەناوبانگی ئەمریکی کریستا کریستا ڕۆدریگێز شەش مانگ پێش ئەوەی بەشێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی بکات، لە دوایین نامەیدا نوسیویەتی :
گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانی لە گەراجەکەمدایە ، بەڵام ئێستا سواری چەرخ و فەلەكی نەخۆشخانەكە دەبم .
ماڵەکەم پڕە لەجـل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگ ، پڕە لە پێڵاوی براندی جیهانی، پڕە لەخشڵی گرانبەها، بەڵام ئێستا جەستەم بەپارچەیەکی بچووك پێچراوەتەوە کە نەخۆشخانە پێی داوم !!
پارەیەکی زۆر زۆرم لە بانکدا هەیە ، چەندین ژمارەی بانكیم هەیە ، بەڵام ئێستا ئەو پارەیە فریای هیچ ناکەوێت !!
چەندین کۆشکی گرانبەهام هەیە بەڵام ئێستا لەسەر قەروێڵەی نەخۆشخانەیەکدا ڕاکشاوم و دواڕۆژەكانی خۆم دەژمێرم !!
پێشتر سەدان كەس ڕیزیان دەبەست بۆ ئەوەی واژۆیەكی خۆمیان پێشكەش بكەم ، بەڵام ئێستا پزیشکەکان تەندروستیم دەپشکنن و واژۆی دەکەن!!
پێشتر لەنێوان هۆتێلە گەورەكانی دنیادا كاتەكانم بەسەر دەبرد بەڵام ئێستا زۆربەی کاتەکانم لە تاقیگەی نەخۆشخانەدا بەسەر دەبەم !!
جاران حەوت ستایلی قژم هەبوو بۆ چاککردنی قژم ،
بەڵام ئێستا تاڵە موویەك بەسەر سەرمەوە نەماوە !!
جاران دەمتوانی بەفڕۆكەی تایبەت بفڕم بۆ هەر پایتەختێكی ئەم دنیایە ، بەڵام ئێستا بۆ حەوشەی خەستەخانەكەش پێویستم بەیارمەتی چەند سستەرێكە !!
پێشتر حەزم لەهەر چەشنە خواردنێك بكردایە بە چاوترووكانێك دەیانخستە بەردەستم و دەمخوارد ،
بەڵام ئێستا خواردنەکەم بریتییە لەچەند دەنكە حەبێكی دیاریكراو و ئاوی هەڵواسراو .
كۆشك و پارەو تڕۆمبێل و فڕۆكەی تایبەت و ناو و ناوبانگ وەك خەون و خەیاڵێكی ڕاگوزەر وایە ،
تەنها مردن ڕاستیەكی تاڵە!!
وەسیەت دەكەم زۆربەی سەروەت و سامانەكەم بخرێتە خزمەتی نەخۆش و دەردەرارەكانی دنیاوە ،
لەو پارەیە ساڵانە خەڵاتێكی بەنرخ بدەنە ئەو پزیشكەی چارەسەری نەخۆشییەك دەدۆزێتەوە ، بەو پارەیەی كە جێی دەهێڵم نەخۆشخانە و قوتابخانەی پێ درووست بكەن .
بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.