" type="text/css" > Skip to main content
پوختە:
ئەم هەوڵە توێژینەوەیەکی وەصفی و شیکارییە لە سەر چۆنیەتی نوسینەوەی ئۆڕنەمێنتەکانی موزیک لە نێو نۆتە موزیکییە کوردییە کۆنەکان، بەتایبەتی لە تیپی هونەری هەولێر و تیپی مۆسیقای سلێمانی و دهۆک.ناڕوونی ئەم بابە تە، بووە پاڵنەر ی ئەنجا مدانی ئ ەم توێژینەوەیە. چونکە بەشی زۆری نۆتە بەردەستەکان، خاڵین لەم هێما ئۆڕنەمێنتیانە و کەچی بە گوێگرتن ژەنراون پڕن لەم هێما ئۆڕنەمێنتیانە. بۆیە ئەم بارودۆخە کۆمەڵێک پرسیاری لە لای توێژەران دروست کرد، گەڕان بەدوای وەڵامی ئەم پڕسیارانە ، بووە هەوێنی پڕۆسەیئ ەم لێکۆڵینەوەیە. لە پێناو یەکل کردنەوەی بابەتی ئۆڕنەمێنت لە نێو موزیک و گۆرانی کوردی کە ئامانجی سەرەکی ئەم لێکۆڵینەوەیە. بۆ ئەم مەبەستە، داتاکانی وەک نۆتەی بەر هەمەکان، دەنگی گۆرانییەکان، کاسیەت و دەستنوسەکان لە سەر ئەم تیپانە کۆکرانەو ە، بە هۆی کەمی سەرچاو ەی نوسراو، بە پڕۆسەی چاوپێکەوتنە کەسییەکان لەگەڵ ئەندامان و ژەنیارانی ئەم تیپانە، چۆنییەتی ڕەنگدانەوەی ئۆڕنەمێنت لە نێو موزیکی کوردیدا، یەکلا کرایەوە.
لەم بەستەرەی کە نوسراوە کرتکە، خوێنەری ئەم توێژینەوەیە بە…
بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.