" type="text/css" > Skip to main content

 


گروپی دارک فانتۆم یەکەمین گروپی کورد و تورکمانە لە عێراقدا، بەشداربوون لە گەورەترین فێستڤاڵی کرواتیادا
میر خۆی بە رابەر و دامەزرێنەری مێتڵ لە عێراق دادەنێت.. ئەم گروپە لە ساڵی 2009 دامەزراوە، چوار ئەندام پێکدێت میر گۆرانیبێژ لە سلێمانی و سێیانەکەی دیکە لە کەرکوک کورد و تورکمانن.

لە چەند ڕۆژی رابردوو لە سەر بانگێشتی گروپەکانی ئەو وڵاتە، یەکەمین کۆنسێرتیان لە کراوتیا و لە پولا فێستڤاڵی گۆتهێل مێتال فێست Goathell Metal Fest بە بەشداری 19 گروپی مێتاڵ (دارکفانتۆم)تێیدا بەشدار بوو.

بۆیەکەم جارە گروپی مێتاڵی عێراقی و کوردی بەشداری جۆرە فێستڤاڵێکی ھاوشێوە بکەن. گروپەکە خاوەنی ئەلبومێکە بە ناوی (Thrash/Death Metal).

میر شەماڵ محمد فەرەج, ناسراو بە میر سیاکزارێس Cyaxares میوزیسیان و پڕۆدیوسەر، لە دایکبووی سلێمانی 1993، بە موزیکناسی راگەیاند:
لە ساڵی 2009 دەستم بە ژەنینی گیتار و میوزیکی مێتڵ کردووە و خاوەنی 5 ئەلبومی مێتڵم بۆ گروپەکانی Cyaxares, Dark Phantom, Torture Hymns لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ژانرای ئێکستریم مێتڵی کوردیم، خۆم بە ڕابەری میوزیکی مێتڵم لە هەموو عێراق و کوردا دادەنێم، ھەروەھا سەرقاڵی تەواو کردنی ئەلبومی “مانگ جادووبەند” ی سیاکزارێس و ڕێد ڵاین Redline ی دارک فانتۆمم.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.