" type="text/css" > Skip to main content

پەسار فایەق

گرووپی کەی پۆپ “NCT Dream” ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاودەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستە، رێوڕەسمێکیان بۆ ناساندنی ئەلبوومەکەیان لە سیئۆلی کۆریای باشوور سازکرد.

ئەلبوومەکە بەناوی “Dream( )scape”یە و شەش تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت و “Smoothie” گۆرانی سەرەکی نێو ئەلبوومەکەیە.

ئەلبوومی نوێی گرووپی “NCT Dream” ئێستا بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هەوادارانی بەردەستە.

گرووپی “NCT Dream” گرووپێکی کۆریای باشوورە و لە 2016 دامەزراوە، پێشتر ئەندامانی دوای گەیشتن بە تەمەنی 20 ساڵیدا، لە گرووپەکەدا دەگۆڕدران، بەڵام لە 2020ـەوە گرووپەکە بە جێگری ماوەتەوە و ئێستا لە حەوت ئەندام پێکدێت.

لە 2019 ئەلبوومی “We Boom”ـی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو و وەک یەکێک لە 10 پڕفۆرشترین ئەلبوومەکان ناسێندرا، چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێنا، دووەم ئەلبوومی گرووپەکە بەناوی “Reload”ـە بوو و لە 2020 بڵاوکرایەوە، بەر لە بڵاوکردنەوەی، زیاتر لە نیو ملیۆن داوکاری پێشوەختەی هەبوو.

یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بەناوی “Hot Sauce” لە 2021 بڵاوکرایەوە، داواکاری پێشوەختەی یەک ملیۆن و 710 هەزار داواکاری بوو و لە نیوەی یەکەمی ئەو ساڵەدا، بووە پڕفرۆشترین ئەلبووم لە پلاتفۆڕمی “Gaon” و خەڵاتی باشترین ئەلبوومی لە 31ـەمین خەڵاتەکانی میوزیکیی سیئۆلدا بەدەستهێنا.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.