" type="text/css" > Skip to main content

وەرگێڕانی: پێشەوا فەتاح

ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئیتاڵی، ڕۆمانی ئاوریشم ساڵی ١٩٥٨ لە تورین لە ئیتالیا لەدایک بووە. باریکۆ فەلسەفە و زانستی موزیکی خوێندووە و خوێندکاری جانی ڤاتیمۆس بووە. نووسینی لەسەر ئادۆرنۆ و وۆلگەر بێنجامین و ڕۆسینی و موزیکی نوێ بڵاوکردووەتەوە.

 باریکۆ ماوەیەکی زۆر وەک ڕەخنەگری موزیکی کاری کردووە. لە وڵاتی خۆی سەرەتا لەڕێی کاری لە تەلەفزیۆن ناوبانگی پەیدا کرد. لەپاش ساڵەکانی ١٩٩٣ ەوە ئۆپێرای کلاسیکی بە بینەران دەناساند. لەپاش ١٩٩٤ ەوە بەرنامەیەکی ئەدەبی بۆ خوێنەری سەرەتایی پێشکەش دەکرد. باریکۆ ساڵی ١٩٩١ یەکەم ڕۆمانی بڵاو کردەوە و بووە هیوایەکی گەنجی ئەدەب لە ئیتاڵیا. سەرەتا بە ڕۆمانی (ئاوریشم) ناوبانگی جیهانی پەیدا کرد. لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە باریکۆ بەڕێوەبەری خوێندنگایەکە بۆ ئەدەب بەناوی (سکوۆلا هۆلدن) لە تورین و هەتا ئێستا لەوێ دەژی.

کورتەی گفتوگۆیەک لەگەڵ باریکۆ:

پرسیار: (ئاوریشم) به‌ئاوازێكی موزیکی ده‌چێت، پڕ له‌گوژم و بێسەنگ وه‌ك په‌ڕ. ئایا په‌یوه‌ندی ئێوه‌ له‌گه‌ڵ مۆسیقادا چۆنه‌؟

 باریکۆ: من موزیکم خوێندووه‌ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌م ڕه‌خنه‌گریی موزیکی كلاسیكی بووه‌، كتێبێكم له‌سه‌ر رۆسینی و یه‌كێكیشم له‌سه‌ر موزیکی نوێ نووسیووه‌. من ده‌زانم كه‌ نوسینی من موزیکییە، به‌ڵام ئیتر كتومت نازانم ئه‌وه‌ چۆن یه‌ك كه‌وتووه‌. گه‌ر له‌ نووسیندا موزیک دروست نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر نانووسم.

پرسیار: كه‌وابێ ئێوه‌ موزیک ده‌كه‌ن به‌وشه‌؟

 باریکۆ: به‌ڵێ. هه‌ندێك جار وه‌ك گواستنه‌وه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك وایه‌. بۆ نمونه‌ شێوازی رۆند بهێننه‌وه‌، كه‌ له‌كتێبه‌كانی مندا زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت. من عاشقی ئه‌و فۆرمه‌ موزیکییەم. (لێره‌دا ئه‌لێکساندرۆ باریكۆ نیو په‌ڕه‌ له‌كتێبه‌كه‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیدا وه‌ك مایسترۆیه‌ك ده‌ست ده‌جوڵێنێت)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ له‌خۆمی ده‌پرسم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ مرۆڤ موزیکی من چۆن وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به‌زمانێكی دیكه‌.

پرسیار: ئایا نوسینی كتومت له‌و چه‌شنه‌ ئه‌ده‌به موزیکییە كارێكی دژواره‌؟

 باریکۆ: نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. شتێكی سروشتییه‌. من موزیکی راست و دروست ده‌ناسمه‌وه‌. ئه‌وه‌ شتێك نییه‌ مرۆڤ بتوانێت فێریبێت. هه‌ڵبه‌ت جۆرێكه‌ له‌به‌هره‌.

ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی درێژە، بەڵام موزیکناس ئەم بەشەی وەکو پەیوەند بە موزیکەوە هەلبژاردووە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.