" type="text/css" > Skip to main content

لە ئینگلیزیەوە : ڕۆزی ئەنوەر

کورتەیەک دەربارەی پارچە (*موزیکی مەریج دەمور).. ئەم پارچە موزیکە، لە ساڵی (١٩٧٨)لە لایەن (Paul de Senneville ) دانراوە. بۆ یەکەمین جار  کە ئەم پارچەیە لەلایەن پیانۆژەنی بەناوبانگ  (Richard Clayderman) ژەنراوە. هەروەها وا پیلان بوو کە ئەم پارچە میوزکە بەشێک بێت لە ئەلبوومێکی ساڵی (١٩٧٩) بە ناوی

‏(Lettre à ma mère)  بەو مەبەستە هەڵبژێراوە، کە وەک بابەتێک  لە بۆنە تایبەتەکان بژەنرێ.

سانڤێل ئەم کارە لەسەر (پەیژەی ماینەر) داناوە، بۆیە زۆربەی کات وەک موزیکێکی ئارام لە بۆنەی ھاوسەرگیریدا دەژەنرێت. سەڕاڕای ئەوە سانڤێل کلیلی ماینەری بەکارهێناوە کە ئەم پارچەی نووسیوە، لەبەر ئەوەی هەندێک ساتی نێو ئەو ئاهەنگانە دەکرێ خاو بێت .

مک-کارتنی کە ئەندامێک بوو لە تیمەکەی کلایدرمان باس لەوە دەکات کە میوزک بەشێکی گرینگی ژیانی ڕۆژانەمانە و تێگەشتن لەهەر پارچە میوزکێک دەگەرێتەوە سەر ئە کەسەی کە پارچە میوزکەکە دەژەنێت .

هەروەها میوزک دەتوانڕێت بە زۆر ڕێگەی جیاواز بژەنرێت  و ڕێک بخرێت کە ئەمە بەشێکیە لە جوانی میوزک .

پیانۆژەنی بەناوبانگ (George davidson) ئەم پارچە میوزکەی لە ئەلبوومی (my heart will go on ) ژەنیوە بەڵام چەند گۆڕانکاریەکی تێدا کردوە.

بینەر و بیسەری بن

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.