" type="text/css" > Skip to main content

دەقی پەیامی موزیکژەن و مامۆستای زانکۆ شێرکۆ محەمەد ساڵح بۆ موزیکناس:

بۆنەی کردنەوەی یەکەمین دیجیتاڵ میدیایی موزیکی بە ناوی موزیکناس سەرەتا دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە، بوونی ئەم میدیا دیجیتاڵییە دەبێتە کۆکردنەوە، پیشاندان، هاندان  لە هەمان کاتتدا پاراستنی ئاست و توانای هونەرمەندان لە بواری موزیک. شانبەشانی پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆی دنیای پیشاندان، گەیاندن و پەیوەندی کولتوری پێویستە لەم دەڤەرەی ئێمەشدا مینبەرێک هەبێت بۆ ئەو مەبەستە، تاکو بزانرێت ئێمە و تواناکانمان لە چ پلە و ئاستێکی پێشکەوتن و ئەفراندنەکاندایە.
ئەوەی لای من زۆر گرنگە ئەوەیە، کە ئەم پڕۆسەیە پێویستی بە بنەمای زانستی و هونەری هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کار و بەرهەمانەی کە پێشکەشتان دەکرێن بۆ بڵاوکردنەوە؛ واتا بوونی کەسانی پسپۆر و کارامە لەو بوارەدا بەبێ گوێدان بە پەیوەندی تاکەکەسی و هاوڕێیەتی، وەک بۆردێک یاخود لیژنەیەک بۆ بڕیاردان، باشتر بڵێین ئەو فلتەرەی کار وبەرهەمەکانی پێداتێدەپەڕێت پێویستە بەپێی ستانداردێکی جیهانی پاشان لۆکاڵی داڕێژرابێت، دەنا بوونی ئەم میدیا دیجیتاڵییە دەبێتە دووبارەکردنەوەی هەمان ستراتیژیی ئەو سایت و پەیجانەی پێشوتر، کە تەنیا کار بۆ بڵاوکردنەوە دەکەن نەک بۆ پێشخستنی بواری موزیک بە شێوەیەکی زانستی سەردەمییانە.
بەهیوام هەموو ئەو کەسانەی، کە هەست دەکەن ئەم جۆرە کارکردنە لەگەڵیاندا دەگونجێت بەرپرسیارانە پشتگیری لەم میدیا دیجیتاڵییە بکەن.

شێرکۆ محەمەد ساڵح
مامۆستای زانکۆ

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.