" type="text/css" > Skip to main content

ڕەهەندەکانی کەریم کابان”ی لە نووسینی عادل محەمەد کەریم.
ئەم کتێبە توێژینەوەکە لە ۳۳٠ لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە. لەلایەن شوان کەریم کابانەوە پێشەکی بۆ نووسراوە و بەتیراژی ٥٠٠ دانە، بە کوالیتییەکی بەرز چاپکراوە و لە یادی ٥٥ ساڵەی دامەزاردنی تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، بڵاوکرایەوە.
پێڕستی بابەتەکان:
بەشی یەکەم/ گرفت، گرنگی، ئامانج، سنور ی توێژینەوەکە.
بەشی دووەم/ ژیان و دەستپێکی کاری هونەری، مۆرک و ستایلی دەنگ، جوانی جوڵە و دەربڕینی وشە، جوانی مۆسیقا و ئاواز، مەقام، هۆنراوە، دینامیکییەت، ئێستاتیکا، سیما و پێکهاتی ئاوازی گۆرانییەکانی کەریم کابان.
بەشی سێیەم/ ئاکامی توێژینەوەکە، پاشکۆی نوسین لە کۆمەڵێک وتاری نووسەران و هونەرمەندان پێکهاتووە سەبارەت بە کەریم کابان لەگەڵ ئەو هۆنراوانەی شاعیران بۆ کەریم کابانیان نووسیووە، پاشکۆی وێنەکانیش چەند وێنەیەکی قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی خێزانی و هونەری کەریم کابانی لە خۆگرتووە.

ئەم کتێبە لەسەرجەم کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان