" type="text/css" > Skip to main content

نووسینی: نورەدین جاف

هەندێک لە زانکۆکان ئەمڕۆ بەرنامەی تایبەت لەسەر فەلسەفەی موزیک پێشکەش دەکەن؟ ئەم بەرنامانە باس لە بابەتگەلێکی وەک: پێناسەی موزیک چییە؟ چی وامان لێدەکات بڵێین کۆمەڵە دەنگێک موزک لە کاتێکدا کۆمەڵە دەنگێکی تر نییە؟ موزیک چ پەیوەندییەکی بە عەقڵەوە هەیە؟ موزیک چۆن کاریگەری لەسەر هەست و بیرکردنەوەمان هەیە؟ هەر پارچە موزیکێک لەبەردەمماندا چۆن هەڵدەسەنگێنین؟ پەیوەندی نێوان پارچە موزیکیەک و شێوازی پێشکەشکردنی چییە؟ مەبەستمان چییە کاتێک دەڵێین پارچە موزیکیەک “خەمبار”ە؟ دڵتەنگی لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت، بەڕاستی؟ وە کێشەی تریش. ئەم کێشانە لە ڕوانگەیەکی زۆر تەکنیکییەوە چارەسەر دەکرێن، بۆ نموونە بابەتی “فەلسەفەی موزیک” لە ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی ئۆنلاین ستانفۆرد. بابەتەکە باس لەو کێشانە دەکات کە لە بازنەکانی ئەکادیمیدا باس لە موزیک دەکرێت.

من لەم بابەتەدا ئەو کێشەیە وەرناگرم. ئەم بابەتە تا ڕادەیەک وەرچەرخانێکی مێژوویی وەردەگرێت، باس لەوە دەکات کە هەندێک لە فەیلەسوفەکان سەبارەت بە موزیک وتوویانە. من نەمتوانی لە ئینتەرنێتدا هیچ سایتێک بدۆزمەوە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو بیرۆکە فەلسەفییە جیاوازانەدا بکات کە بە تێپەڕبوونی کات سەبارەت بە موزیک پەرەیان سەندووە. پێموایە دوا کەس کە لە فەلسەفەکەیدا جێگەی تایبەتی بە موزیک بەخشیوە، فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچە بووە کە لە ساڵی ١٩٠٠ کۆچی دوایی کردووە، هەرچەندە ئینسایکلۆپیدیاکە باسی هەندێک فەیلەسوفی تاڕادەیەک ناسراوی کردووە، بەڵام لە دوای نیچەوە هیچ فەیلەسوفێکی بەرچاو جێگەی خۆی نەداوە موزیک لە فەلسەفەکەیدا.

شتێکی تر کە چاوی منی ڕاکێشا، کەلێنی گەورەی کات بوو لە نێوان فەیلەسوفەکانی کۆن، فیساگۆرس و ئەفلاتون، کە مامەڵەیان لەگەڵ فەلسەفەی موزیکدا دەکرد، هەروەها گەڕانەوەی بابەتەکە بۆ سەر مێزی دیالۆگ لەلایەن فەیلەسوفی ئەڵمانی گۆتفرید لایبنیز لە سەدەی هەژدەهەمدا . بۆیە بەشێکی زۆری ئەم بابەتە باس لە ماوەیەکی تاڕادەیەک کورت دەکات، لە ساڵی ١٧١٤ تا ١٨٨٩، لەو ماوەیەدا ناوی فەیلەسوفە گەورەکان – لایبنیز، کانت، شێلینگ، شۆپنهاوەر و نیچە – هاتە بەرچاو و موزیک جێگەی سەرنجی ئەوان بوو .

لە پێشینەکانەوە دەست پێدەکەین.

فیساگۆرس (٥٧٠-٤٩٥ پێش زایین)فيتاگۆرس

فیساگۆرس کەسایەتی سەرەکی جیهانی کۆن بووە لە دوای ئۆرفیۆس کە دەوترێت موزیکی بەرجەستەکردنی نهێنییە ئیلاهییەکانە. فیساگۆرس پێی وابوو “هەموو شتەکان ژمارەن: شتەکان دوای ئەوەی سیستەمێکی ژمێریاری بەسەر پێکهاتەکانی گەردووندا سەپێنرا کە هیچ فۆرمێکیان نەبووە، هاتنە ئاراوە”. پێدەچێت فیساگۆرس دوای دۆزینەوەی گرنگیی ژمێریاری لە موزیکدا گەیشتە ئەم ئەنجامە. ئەفسانە دەڵێت لە کاتێکدا فیساگۆرس بە دوکانی ئاسنگەرەکەدا تێدەپەڕی، دڵخۆش بوو بەو هاوئاهەنگییە (ئۆکتاڤی پێنجەم و چوارەم)کە لە ئەنجامی دوو لێدانی چەقۆی کێشی جیاواز لەسەر سەنگەرەکە دروستبوو. ئەگەر چەقۆیەک نیوەی کێشی چەقۆکەکەی تر بێت، ئەوا ئۆکتاڤێک بەدەست دەهێنیت؛ ئەگەر چەقۆیەک کێشی یەک لەسەر سێی چەقۆکەکەی تر بێت گوێمان لە ئۆکتاڤی پێنجەم دەبێت؛ ئەگەر یەکێک لە چەقۆکان کێشی چارەکێکی کێشی ئەوی دیکەی هەبێت، گوێمان لە ئۆکتاڤی چوارەم دەبێت.

بەداخەوە بەپێی ئەم حیکایەتنامەیە، فرێکوێنسیی ئەو دەنگانەی کە لە ڕێگاکانەوە دەردەچن، ڕێژەیی نییە لەگەڵ کێشی ئەو ئامێرانەی کە بەکاردەهێنرێن. بەڵام ئەم تیۆرییەی ڕێژە ڕەنگە لە ڕاستیدا ڕاست بێت ئەگەر لە ناوەڕاستدا، یەک لەسەر سێ یان چارەکێک لە مەودای ئامێرە تارییەکان بە درێژایی درێژییەکەیان، لێبدەین. پێکهاتە مۆسیقییەکان و جوانییەکانی دەرئەنجامی ئەو لە بنەڕەتدا دەرئەنجامی سیستەمێکی هاوسەنگن کە بە ڕێکوپێکی لە کۆمەڵێک شتە دەرەکییەوە وەرگیراون. لێرەوە فیساگۆرس ئیلهامێکی لە بیرۆکەی “موزیکی تەنە ئاسمانییەکان” وەرگرتووە، کە بۆ ئێمە نەبیستراوە، کە بەهۆی جووڵەی هەسارەکانەوە بە دەوری زەویدا دروست بووە.

ئەفلاتون (٤٢٧-٣٤٦ پێش زایین)

ئەفلاتون باسی موزیکی کرد وەک بەشێک لەو ڕاهێنانە سۆزدارییەی کە پاسەوانەکان لە کۆماری خۆیدا (٣٨٠ پێش زایین) ئەنجامی دەدا. ئەفلاتون پێیوابوو کە تۆنەکانی ئایۆنی و لیدی ،کە خەم و پەژارە ورووژێنن و ئیسراحەت بەرەوپێش دەبەن، دەبێ قەدەغە بکرێن. بەڵکو پاسەوانەکان دەتوانن گوێ لە دۆریەکان و فریجیەکان بگرن کاتێک هەستی بوێری و زاهیدیان وروژێنن.

لە مێژووی فەلسەفەی موزیکدا کەلێنێکی گەورە لە ڕەهەندی ئەفلاتونەوە دەردەکەوێت تا دەگەینە لایبنیز.

لابێنتس (١٦٤٦-١٧١٦)

گۆتفرید لابێنتس لە کتێبی مۆنادۆلۆجی ١٧١٤دا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن تێڕوانینە نائاگاکانمان کاردانەوەکانمان بەرامبەر بە هونەر لە قاڵب دەدەن، ئەو “هەڵچوونە سۆزدارییە” کە لە پەیوەندییە بیرکارییە نهێنییەکان لە نیگارکێشان و موزیکدا هەستی پێدەکەین.

کانت (١٧٢٤-١٨٠٤)

دواتر ئیمانوێل کانت کتێبێکی لەسەر جوانکاری نووسی بە ناوی ڕەخنەی حوکمدان (١٧٩٠)، کە تێیدا پێکهاتەکانی جوانی وەک ئەوانە وەسف کرد کە هەستێکی چێژمان پێدەبەخشن. بەڵکو چێژ لە ئەنجامی جوانی هەمان ئەو پێکهاتانە دێت کە کانت وەک بیرمەندێکی کلاسیک دەیبینێت، لە ئەنجامی یەکسانی پێکهاتەکان، یان تێپەڕاندنی ئەو ماناانەی کە لەخۆیاندایە تا ڕادەیەک لە گەورەیی کە لە ئێمە تێدەپەڕێت. لەوەش زیاتر، بەرهەمهێنانی جوانیناسی، لەلایەن کەسانی نابغەی گەورەوە، ئێمە وەک کەسانی پلەیەکی بەرزی کامڵبوون لێی نزیک دەبینەوە، بە پێچەوانەی ئەو ڕاستییە زانستیانەی کە لە شێوەی پرۆسەیەکی هەنگاو بە هەنگاوی عەقڵانیدا دێنە لامان. ئەم بیرۆکەیە دواتر بوو بە پردی ڕۆمانسیزم، بزووتنەوەیەک کە ئایدیالیستە دیارەکان زیاتر و زیاتر پەرەی پێدەدا.

شیلینگ (١٧٧٥-١٨٥٤)

فریدریش شێلینگ یەکێک بوو لە یەکەمین ئایدیالیستە دیارەکان، یەکەم فەیلەسوفەکانیش کە پێیوابوو دەنگی ئامێری (وەک جیاواز لە دەنگی دەنگی) پاکترین و ڕۆحیترین هونەرە، نەک تەنها لەبەر ئەوەی کە وردەکارییەکی بە ڕەهایی پێبەخشیوین، وەک شێلینگ دەڵێت، بەڵام هەروەها وەک کانت وتی کە شتێک ڕاستی ڕەهای خۆی چییە، و لە ڕێگەی ئەزموونی ئێمەوە، خۆمان دەبینینەوە کە بەشێکی دانەبڕاون لەم شتە و ئەم ڕاستییە. ئەو بە وردی زیاتر باس لەم بیرۆکەیە دەکات پاشان:

شۆپنهاوێر (١٧٨٨-١٨٦٠)

بیرۆکەی زاڵ لە فەلسەفەی شۆپنهاوێردا هەمیشە ئەوە بووە کە هیچ دەربازبوونێک لە ‘ئیرادە’ی مرۆڤ، بزوێنەری هەموو بوونەوەرەکان، بیرۆکەیەکی دڕندە و بەردبوو، کە هیچ تاکێک هیچ بەهایەکی نییە لە مانەوەی جۆرەکەدا بە گشتی. بەڵام هەندێک ڕێگا هەیە کە دەتوانین خۆمان لە هێزی ئیرادە ڕزگار بکەین، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش. زاهید و بەزەیی یەکێکە لەو ئامرازانە و هونەریش هەیە. بە تایبەت لە پاکترین شێوەی خۆیدا، “موزیک”. ئێمە بە ئاگادارییەوە کاریگەری ئەو ئاماژەیە دەنگی یان بینراوانەمان لەسەرە کە لە بیستنی موزیک یان بینینی بەرهەمێکی هونەریەوە وەریدەگرین؛ ئەم هەستەی کە ئێمە و شتێک بووین بە یەک لە دەرەوەی خۆمان، ئەمە ئیرادەی ئەبەدییە. هەروەها ئەم ئەزموونە بە شێوازێکی تر وەسف دەکەین کاتێک دەڵێین “لەخۆمان دەرچووین” و چووینە ناو ئەزموونێکی “ئەبەدی”؛ وەک ئەوە وابوو حەقیقەت بۆ ئێمە ئاشکرا بووبێت، واقیعی گەردوون بە تایبەتی.

ئەو هونەرمەندانەی کە دەرکەوتنی خۆیان هەیە دەتوانن لە ڕێگەی هونەرەوە ئەم دەرکەوتانە بۆ کەسانی دیکە بگوازنەوە، بەڵام نەک تەنها بە نمایشکردنی ئەم هونەرە، بەڵکو بەپێی وەڵامی ئەو کەسانەی کە هونەر لە هەمان گۆشەی هونەر وەردەگرن کە هونەرمەند لێیەوە پێشکەشی دەکات. به ڵام ئه و هونه ڕمه ندانه ی خۆیان به هونه ڕمه نده کانی تر به ڕاورد ده که ن، یان پێبه ستن به تامی هونه ڕی زاڵه وه ، هونه ڕی ڕاسته قینه به ڕهه م ناهێنن. هەروەها هونەری ڕاستەقینە لەسەر بنەمای تەنها خۆدەربڕین نییە: دەبێت لە بەرکەوتندا بێت لەگەڵ شتێکی گەورەتر لە خود. بۆیە نابێت تێڕامانی هونەرمەند بە ئارەزووی بەدەستهێنانی سوود لێی زاڵ بێت، هەروەک چۆن ترس نابێت زاڵ بێت بەسەر بیرکردنەوەمان لە دیاردە سروشتییەکانی وەک ڕەشەبا.

شۆپنهاوێر پێناسەی نابغەیی دەکات بە توانای هونەرمەند بۆ هەستکردن و گواستنەوەی ئەوەی لە ئەبەدیەت/بێکۆتاییدا خۆی دەردەخات (هەستکردن و گواستنەوەی ساتەکانی پێناسەکردن و زاڵ). لای ئەفلاتون، گۆڕینی شێوە خەیاڵییە نەک عەقڵانی و ئەو ساتەی هونەر دەگۆڕێت بۆ تەنها مەشقێکی دەروونی (بۆ نموونە: تابلۆی تەقلیدی، یان فۆرمولەی هونەری کە لەسەر دەستی هونەرمەندەکانی دیکە سەرکەوتوو بوون سەلماندووە) ئەوا هونەر ئامرازێک نییە بۆ پەڕینەوە بۆ ناوی ئەبەدیەت یان بۆ ئەودیو. بۆ ئەو کەسانەی کە تەنها بەهرەیان هەیە: “بەهرە ئەو ئامانجە دەدات کە کەس ناتوانێت لێی بدات، لە کاتێکدا نابغە ئەو ئامانجە دەدات کە کەس ناتوانێت بیبینێت”.

کاتێک مرۆڤ خۆی لە ئیرادە ڕزگار دەکات، بە گشتی ڕزگاری دەبێت لەوەی کە ئەم ئیرادەیە چی دەوێت بۆ مانەوە، وەک: چۆن لەم جیهانەدا کاریگەرانە مامەڵە بکات. ڕەنگە هەر بۆیە هونەرمەندان لە ژیانی کاردا هێندە لاواز و دابڕاون لە مرۆڤەکان.

نیچە (١٨٤٤-١٩٠٠) نیتشە

هەرچەندە لەگەڵ بەشێکی زۆری فەلسەفەی شۆپنهاوەردا ناکۆک بوو، بەڵام نیچە کاریگەری بیرۆکەکانی سەبارەت بە موزیکی لەسەر بوو. نیچە لە کتێبی (لەدایکبوونی کارەسات لە سکی موزیکوە) (١٨٧١) کۆک بووە لەسەر ئەوەی کە لە ڕێگەی هونەرەوەیە، بە تایبەت موزیک، مرۆڤ دەتوانێت، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش، لە نەهامەتییەکانی ژیانی دونیا ڕزگاری بێت و چاوێک بە ژیانی زاڵانەدا بخشێنێتەوە.

هەروەها نیچە لەسەر بنەمای بیرۆکەی شۆپنهاوێر دامەزراندووە کە دوو هۆکار لە هونەردا هەن کە هاوسەنگی یەکتر دەکەن: ئەپۆلۆنی (داهێنانی ڕێکخراو) و دیۆنیزی (ئاژاوەی داهێنەر)نیچە بینی کە موزیکی ڤاگنەر ئەم دوو هۆکارەی تێکەڵ کردووە و موزیکی ئەو – لەگەڵ هۆکارەکانی دیکەدا – ئەڵمانیای ڕزگار کردووە. بەڵام نیچە لە ساڵی ١٨٧٦دا دژی ڤاگنەر بووەوە و لە وتارە ڕەخنەییەکانیدا بەناوی “نیچە بەرامبەر ڤاگنەر” کە لە ساڵی ١٨٨٩دا بڵاوکرایەوە، نیچە ڤاگنەری تۆمەتبار کرد بەوەی کە توخمە ئەپۆلۆنییەکەی لە موزیککەیدا پشتگوێ خستووە و لەنێو شتی تردا.

مەقاماتی موزیک.لە موزیکی ڕۆژئاوادا (ئایۆنی، لیدی) ئەو پێوانە یان شێوازانەن کە بۆ پێوانەکردنی قەبارەی دەنگ لە نۆتە مۆسیقییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا بەکاردەهێنرێن بەڵام ئیلهامیان لە تیۆرییە مۆسیقییە کۆنەکانی یۆنانی وەرگرتووە.شۆپنهاوەر پێی وایە هونەر پچڕانێکی کاتییە لە ژیان، هەروەها نابێت هونەرمەند ڕێگە بە هیچ شتێک بدات کە تێڕامانەکەی تێکبدات، بەڵکو پێویستە بەسەر ئیرادەی خۆیدا زاڵ بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێک لە تێڕامان بۆ ئەوەی تێڕامانەکەی کاریگەری ئەو خواستە نەبێت. وتارنووس و ڕەخنەگری هونەری ئینگلیزی، لە ساڵی ١٨٣٩ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٨٩٤ کۆچی دوایی کردووە.نیگارکێشی ئەبستراکت ڕووسی سەدەی بیستەم بە یەکێک لە گرنگترین داهێنەرەکان دادەنرێت لە قوتابخانەی ئەبستراکت و لە هونەری مۆدێرن بە گشتی.ڕیچارد ڤاگنەر (١٨١٣-١٨٨٣) موزیکژەن و شانۆنامەنووسی ئەڵمانی.تریستان ئەند ئایزۆڵد، درامایەکی ئۆپێرایی ڤاگنەرە، لە ١٠ی حوزەیرانی ١٨٦٥ پێشکەشکرا.بەرهەمێکی ئۆپێرایی ڤاگنەر، لە ١٦ی ئابی ١٨٧٦ پێشکەشکرا.ئەپۆلۆنی و دیۆنیزی: چەمکی فەلسەفی و ئەدەبییە کە ناوەکەیان لەسەر بنەمای ئەفسانەی یۆنانی کۆن دامەزراوە، لەلایەن هەندێک نووسەر و فەیلەسوف لە ڕۆژئاوا بۆ ڕەخنەگرتن و پێشکەشکردنی بەرهەمە هونەری و فەلسەفیەکان بەکاردێت.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.