" type="text/css" > Skip to main content

کۆمەڵگەیەکی موزیکی گشتییە لە شاری ڕۆما لە ئیتاڵیا، سێ هۆڵی کۆنسێرت و شانۆیەک لە دەرەوە لە شوێنی پارکێکدا هەیە.

دیزاینەکەی لەلایەن تەلارسازی ئیتاڵی (ڕێنزۆ پیانۆ)وە بۆ کراوە. یۆرگن ڕینهۆڵد بەرپرسی ئیکۆی هۆڵەکان بووە فرانکۆ زاگاری تەلارسازی دیمەنی سروشتی فەزای دەرەوە. پارکی موزیک ئەو شوێنەیە کە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٦٠ تیا بەڕێوەچوو، لە باکووری ناوەندی ڕۆمای کۆن، و شوێنی زۆربەی دامەزراوەکانی ئەکادیمیا ناسیۆناڵ دی سانتا سێسیلیایە.

هۆڵەکان بریتین لە: هۆڵی سانتا سێسیلیا، کە نزیکەی ٢٨٠٠ کورسی تێدایە، هۆڵی سینۆپۆلی، بۆ یادی کۆندەکتەر جوزێپی سینۆپۆلی، کە نزیکەی جێی ١٢٠٠ کەسی تێدا دەبێتەوە و هۆڵی پێتراسی، بۆ یادی گۆفریدۆ پێتراسی کۆمپۆزەر، بە ٧٠٠ کورسی. لە ڕووی پێکهاتەوە جیاکراونەتەوە بۆ دژە دەنگ، سەرەڕای ئەوەش لە بنکەکەدا بە ڕێڕەوێک بەیەکەوە گرێدراون. فۆڕمی تەلارسازی دەرەکییان بووەتە هۆی ئەوەی نازناوی وەک “دڵۆپ”، “سوسکەکان”، “کیسەڵەکان” و “مشکەکانی کۆمپیوتەر”یان پێبدرێت. شانۆی دەرەوە کە پێی دەوترێت کاڤێا، فەزای نمایشی یۆنانی یان ڕۆمانی کۆن دەهێنێتەوە یاد و شێوەی پانکەی هەیە لە دەوری گۆڕەپانێکی ناوەنددایە.

لە کاتی دروستکردندا، هەڵکۆڵینەکان بناغەی ڤێلایەک و چاپخانەیەکی ڕۆنی دەرکەوت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زایین. پاشان ڕێنزۆ پیانۆ پلانی دیزاینەکەی ڕێکخستەوە بۆ ئەوەی شوێنەوارەکانی تێدا بگرێتەوە و مۆزەخانەیەکی بچووکی لەخۆگرت بۆ دانانی ئەو شوێنەوارانەی کە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش تەواوبوونی پڕۆژەکەی بۆ ساڵێک دواخست. پارکی مۆسیقا لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دەستی بە چالاکیەکانی کرد. لە ماوەی چەند ساڵێکدا لە ئەوروپاوە زۆرترین سەردانیکەری میوزیک ڕووی تێکردووە. لە ساڵی ٢٠١٤دا زیاتر لە دوو ملیۆن سەردانیکەری هەبووە، بەمەش دووەم شوێنی مۆسیقای کولتووری بووە لە جیهاندا، دوای سەنتەری لینکۆڵن لە نیویۆرک.

فۆتۆی ڕینزۆ پیانۆی تەلارساز

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.