" type="text/css" > Skip to main content

‎پێنج خاڵی گرنگی گوێگرتن لە موزیک بۆ گەشەکردنی منداڵانی ساوا

لە ئینگلیزییەوە: ژووری وەرگێڕانی موزیکناس

‎منداڵان لە تەمەنێکی زۆر زوویاندا دەست دەکەن بە ناسینەوەی ڕیتم و تەنانەت زۆر جار بەژەنینی موزیک.
بە ھۆکاری ئەوەی کە موزیک دەست لێدانی ڕۆحی مرۆڤەکانە، بەمە پشتگیری لە گەشەکردنی سەرەتایی زانین لەلای منداڵان دەکات.
لەم بابەتەدا بە پێنج خاڵ باس لە سوودەکانی موزیک لە تەمەنی منداڵە ساواکانتاندا دەخەینەڕوو.

‎ 1-موزیک گەشەی هەستیاری منداڵانی ساوا زیاد دەکات
هەروەک چۆن تام و چێژ و پێکهاتە و ڕەنگەکان یارمەتی گەشەکردنی هەستیاری منداڵ دەدەن، موزیکیش بە هەمان شێوە. بەرکەوتنی منداڵەکەت بە جۆرە جیاوازەکانی موزیک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، لە دروستکردنی ڕێڕەوی زیاتر لە نێوان خانەکانی مێشکیدا. ئەم کاریگەرییە زۆر زیاتر زیاد دەکات کاتێک موزیک بە چالاکییە جیاوازەکانی وەک سەماکردنی منداڵەکەتەوە دەبەستیتەوە.

2-‎موزیک دەتوانێت خوێندەواری و فێربونی ژمارەکان ئاسانتربکات

‎لە تەمەنێکی بچووکەوە کۆرپە دەتوانێت جیاوازی نێوان جۆرە جیاوازەکانی دەنگ ببیستێت. دوای تەنها چەند هەفتەیەک، منداڵێکی ساوا دەتوانێت دەنگی دایکی لە دەنگی کەسانی دیکە بناسێتەوە.

3-بەرکەوتنی موزیک توانای سروشتی منداڵ بۆ کۆدشکاندنی دەنگ و وشەکان بەرز دەکاتەوە

بە گۆرانی وتن بەشێوازی منداڵان بۆ منداڵەکەت، دەتوانیت یارمەتیان بدەیت بۆ دەستنیشانکردنی شێوازی دەنگ و فێربوون لە ڕێگەی دووبارەکردنەوە. جگە لەوەش موزیک یارمەتی منداڵان دەدات پێشبینی ئەوە بکەن، کە لە ھۆنراوەیەکدا یان گۆرانییەکدا چی لە داهاتوودا دێت و دەزانن چۆن ئەم نەخشانە بە ڕێککەوت دابنێن. منداڵان بە شارەزابوون لەم کارامەییانە بنەمای خوێندەواری و ژمارەیی بنیات دەنێن.

‎4- مۆسیقا یارمەتی منداڵانی ساوا دەدات کە هەماهەنگی دروست بکەن

‎تەنانەت ئەگەر منداڵەکەت هێشتا لە تێکستی گۆرانییەک تێنەگات، بە دڵنیاییەوە دەتوانێت بچێتە سەر ڕیتمی موزیکەکە. لەوانەیە پێشتر تێبینی ئەوەت کردبێت کە منداڵەکەت بە هەندێک گۆرانی سەما دەکات یان حەزی لە هەندێک پارچە موزیکە زیاتر لە هەندێکی تر.
چونکە موزیک هانی سەرنجی منداڵان دەدات بۆ جووڵە، پەرە بە تواناکانی جووڵەی ورد و تواناکانی جوڵەی گشتی دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر ڕیتمەکە خێرا بێت، تەنانەت ڕەنگە تێبینی ئەوە بکەیت کە منداڵە ساواکەت دەست دەکات بە بازدان بۆ سەرەوە و خوارەوە، ئەمەش یارمەتی گەشەکردنی ماسولکەکانی و هێز و هاوسەنگی دەدات.
‎بۆ ئەم خاڵە ئەم ئامۆژگارییە بە ھێند وەربگرە:
کاتێک منداڵەکەت بینی سەما دەکات، تەپڵێکی
‎یاری یان ئامێرێکی تری موزیکی ماڵەوەی پێ بدە و لەگەڵیدا سەما بکە. ئەو خێرا هەوڵ دەدات کە لاسایی جوڵەکانت بکاتەوە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیان بدات لە هەماهەنگی دەست و چاوەکانیان و وەرزشکردن پتەو بوونی جەستەیان.

5-موزیک دەتوانێت یارمەتی منداڵانی ساوا بدات بۆ پەرەپێدانی وشەکان و زوو فێربوونی زمان
. ھەر بۆیە توێژەرانی بواری موزیک پێشنیاری ئەوە بۆ دایبابان دەکەن کە منداڵەکانیان لە سودەکانی موزیک بێبەش نەکەن

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.