" type="text/css" > Skip to main content

ووتاری دەسپێکی پەخشی دیجیتاڵ میدیایی موزیکناس
خۆشەویستان، ھونەرمەندان، نوسەران، ڕۆشنبیران، لێکۆڵەران، موزسیان و گۆرانیبێژان و ھەموو ئەو کەسانەی کە وابەستەی خۆشەویستی ھونەری موزیکن.

ئێمە لە دیجیتاڵ میدیایی موزیکناس پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین و بە خۆشحاڵییەوە پێتان رادەگەیەنین، دواجار ئەمڕۆ کە دەکاتە ١٨/٣/٢٠٢٣ یەکەمین دیجیتاڵ میدیای موزیکی (موزیکناس) دەسبەکارەکانی دەکات و پەخشی ھەواڵ و زانیاری موزیکی (جیھانی و نێوخۆی)، چالاکی، وتار، لێکۆلینەوە، ڕەخنە، بەرنامەی ھەمەجۆر و چەندین بواری دیکەی مویکی بە دیدێکی ئەکادیمی و سەردەمیانە پێشکەش بە وەرگرەکانی دەکات.
موزیکناس میدیاییەکی سەربەخۆییە و بێپشتیوانی دارایی ھیچ کەس و لایەنێک دامەزراوە، بۆیە بێ پشتیوانی ئێوەی خۆشەویست ناتوانێت ھیچ ھەنگاوێکی گرنگ بنێت، بەڵام دڵنیاین چۆن ئێمە وەک ئەرکی ئەکادیمی و مۆڕاڵی خۆمان بەم ئەرکە ھەستاوین، ئومێدی تەواومان بە ئێوەی خۆشەویستیش ھەیە، کە پشتیوانمان دەبن لە سەرخستنی ئەم ھەنگاوە درەنگ وەختەدا.

موزیکدۆستان (موزیکناس) دڵنیاتان دەکاتەوە، وەکو چۆن لە پێشدا بە پرۆژەکانی دیکەمان بە دیدێکی نیشتمانی بەڕێوە بردووە و جێی رەزامەندی ئێوە بووە، ئەم پرۆژەیەش بە ھەمان بیرکردنەوە و بەرپرسیارێتیەوە دەخەینە خزمەت ئێوە و لەپێناو گەشەسەندن و سەرخستنی رەوتی موزیک و ھونەر بە ئاوایەکی ئەکادیمی و زانستیانە و بابەتیانە کارەکانمان بە ئەنجام دەگەیەنین.

لێرەوە پێتان رادەگەیەنین لە ماوەیەکی کورتی کارکردنماندا یەکەمین دیدارمان لەگەڵ ئێوەی ئازیز رێک دەخەین بە مەبەستی (وەرگرتنی راو سەرنج و پێکەوە ھەنگاونانی باشتر)، چونکە وەک وتومانە ئەم دیجیتاڵ میدیاییە خاوەندارێتی بۆ ئێوە دەگەڕێتەوە و دەمانەوێت ڕۆڵتان ھەبێت لە ئاراستەکردنی پلان و ستراتیژی کارکردنمان. دوو بارە پیرۆزە ھەنگاوە گرنگە دەستیپێکرد…

لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزماندا

توانا حەمە
دامەزرێنەری دیجیتاڵ میدیایی موزیکناس
١٨/٣/٢٠٢٣

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان