" type="text/css" > Skip to main content
ناسری رەزازی، پێشمەرگە، هونەرمەند و نووسەر، لە ساڵی 1955 لە جەورئاوای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، رۆڵی گەورەی هەبووە لە گۆرانیی کوردیدا، ئەو بە هەموو دیالێکتەکانی زمانی کوردی، واتە کرمانجی، کەلهوڕی، لەکی، سۆرانی وهەورامی گۆرانی وتووە، کە بەگۆرانییە نەمرەکانی دنیای موزیکی کوردی دادەنرێن.
رەزازی کە بۆ خۆی قوتابخانەیەکی گەورەی گۆرانی کوردییە، زیاد لە 600 گۆرانی تۆمارکردووە، کە 160 لەو گۆرانییانە ئاوازی خۆیەتی.
رەزازی لەریزی ئەو گۆرانیبێژانەیە کە شیعری شاعیرانی کوردی کردووە بە گۆرانی، نەک هەر ئەوە بگرە سەلیقەی زمانەوانیشی لەئاستێکی بەرزدایە، جگە لەوەی سەرقاڵی نووسینی فەرهەنگێکە بۆ وشەی کوردی، بەشێکی زۆر لە چوارینەکانی خەیامی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە و شانامەشی بە کوردی نوسیوەتەوە، ئێستاش خەریکی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیەتی کە بێگومان دەبێتە ئاوێنەی گەشی بەشێک لەروداوەکانی مێژووی 50 ساڵەی موزیک و گۆرانی کوردی.
بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.