" type="text/css" > Skip to main content

ئامادەکردنی: حەسەن فلاح

گروپی Sony Music، نیوەی کەتەلۆگی هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکا و پادشای پۆپ، مایکڵ جاکسن، بە 600 ملیۆن دۆلار دەکڕێتەوە.

فرۆشتنی نیوەی کەتەلۆگی مایکڵ جاکسن، هەنگاوی نوێیە بۆ کڕینەوەی پشکی هونەریی، گەر کۆمپانیای سۆنی، لە داهاتوودا هەوڵی کڕینەوەی تەواوی کەتەلۆگەکە بدات، پێویستە بە یەک ملیار و 200 دۆلار، بیکڕێتەوە، بەمەش، دەبێت بە گەورترین مامەڵەی کڕین و فرۆشتن، کە بۆ کارێکی هونەری کرابێت.

دەگوترێت، کەتەلۆگەکەی مایکڵ جاکسن، گۆرانی کۆمەڵێک هونەرمەندی دیکەش لەخۆدەگرێت، کە لەلایەن کۆمەڵەی بڵاوکردنەوەی جاکسن ماجیکەوە کۆکراونەتەوە، هاوکات، گۆرانییە سەرکەوتووەکانی: رەی چارلز، ئێلڤس پرێسلی و ئاریا فرانکلینی تیادایە.

فرۆشتنی کەتەلۆگەکە، لەلایەن بەڕێوەبەری کارەکانی مایکڵ جاکسنەوە رێكخراوە، کە کاروباری ئەستێرەی کۆچکردوو بەڕێوەدەبات.

مایکڵ جاکسن، ناسراو بە پادشای پۆپ، ساڵی  2009، لە تەمەنی 50 ساڵییدا کۆچی دواییکرد، یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین ئەستێرەکانی پۆپ، زیاتر لە 500 ملیۆن تۆماری لە جیهاندا فرۆشراوە، بەنزیکەی 200 گۆرانیی بەرهەمهێناوە، تاوەکو ئێستاش، ئەلبومی Thriller، کە ساڵی 1982 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ژمارەی پێوانەیی کتێبی گینسە بۆ زۆرترین فرۆشتن، هەروەها گۆرانییەکانی لە پلاتفۆڕمی Spotify، مانگانە 40 ملیۆن بیسەریان هەیە.

بەشی بکە لە:
موزیکناس

دیجیتاڵ میدیایەکی موزیکی سەربەخۆیە. بەرهەمەکانی بەشێوەی نووسراو، بینراو و بیستراو لە پێناو گەشەپێدانی ڕۆشنبیری موزیکی پەخش دەکات.