" type="text/css" > Skip to main content
مامۆستا عەلی ئەکبەر مورادی، لە ساڵی 1957 لە ناوچەی گۆرانی سەر بە کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە بە هاندانی باوک و باپیری دەستی بە ژەندنی تەمبوور کردووە، مامۆستا بەتواناکانی وەک: سەید هاشم، عەلی میردەرویشی، سەید مەحمودی عەلەوی، سەیید وەلی حسەینی و سەید عەلی کەفاشیان رۆڵیان لە پێگەیاندن و فیرکردنیدا بینیوە.
مورادی بە پارێزەر و ئەمانەتداری مەقاماتی تەمبوور ناسراوە، جگە لەوەی دەیان کۆنسێرتی بە گرووپ لە وڵاتانی جیهاندا سازکردووە، بە شێوەی سەربەخۆش چەند بەرهەمێکی بڵاوکردووەتەوە و لە بواری فێرکردن و لێکۆڵینەوەشدا رۆڵی کاریگەری هەبووە و چەندین بەرهەمی بە زمانی ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات چاپکراون.
مورادی سەرجەم داهاتی ئەلبوومەکانی مەقاماتی تەمبوور و پاداشتی خانەنشینی خۆی کە لە وەزارەتی پەروەردە وەریگرت، لەگەڵ هەموو ئەوپارەیەی
بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان