" type="text/css" > Skip to main content

شەروین حاجیپور، گۆرانیبێژی تەمەن ٢٥ ساڵە، لەدایکبووی مازندەرانی ئێرانە، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی (برای..) وەک یەکێک لە ناسراوترین و دیارترین هونەرمەندی گەنجی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەرکەوت. گەرچی لە رابردوودا شەروین بە هۆی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی کێبڕکێی گۆرانیدا بەشداری کردبوو و تاڕادەیەک لە نێوخۆی ئێراندا ناسراو بوو، بەڵام بە گۆرانی (برای)  لە نێو سۆشیاڵمیدیا و تەواوی میدیا جیهانییەکاندا وەک گەنجێکی گۆرانبێژی ناڕەزایەتیەکانی نێو ئێران زۆرترین گرنگی پێدرا، هەر بۆیە بینەری گۆرانییەکەی ٤٠ ملیۆنی تێپەڕاند، هەر بەم هۆکارە  لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا، پاش چەند رۆژێک مانەوەی لە زیندان، بە (بەڵگە و بارمتەی کاتی) ئازادکرا.

گۆرانی (برای)، گێڕانەوەو بیر هێنانەوەی ئازاری ترس و نەبوونی ئازادی و یاساغ بوونی هەموو جوانییەکانە، کە لە ساڵی ١٩٧٨ وە بە هۆی سیستەمی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، گەلانی ئێران پێوەی دەناڵێنن. شەروین لە تەمەنی هەشت ساڵیدا سەرقاڵی فێربوننی ژەنینی ئامێری ڤایۆلین و لە ١٢ ساڵیدا کاری ئاوازدان کردووە، پاشان بێ مامۆستا خۆی فێری ژەنینی گیتار و پیانۆ کردووە. گەرچی خۆی دەڵێت:
(لە سەرەتادا زۆر ڕقی لە دەنگی ناسکی خۆی بوو، بەڵام بە هەوڵ و کۆشیشی زۆر راهێنانکردن دەنگی بۆ شیاوی گۆرانی وتن گۆڕیوە، ئەویش تەنها لەبەر ئەوەی کە بتوانێت ئاوازەکانی بە ساناتر بگەیەنێت کە دەیانەوێت شەروین کارین موزیکدانانیان بۆ بکات) پەیمانگای وەرزشی و پاشان لە زانکۆ ڕشتەی کارناسی کارگێری خوێندووە، لە ئێستادا وەک موزیکدانەر کاردەکات و زۆرترین کاتی لە تاران بەسەر دەبات.

گۆرانی (برای)

بەشی بکە لە:
توانا حەمە

دامەزرێنەی دیجیتاڵ میدیای موزیکناس، ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست، نوسەر و موزسیان